Error: No articles to display

جێگرى سه‌رۆکى پارتى چاکسازى تورکمان: دۆخى تورکمانه‌کانى که‌رکوک خراپه‌

ئاب 28, 2018
جێگرى سه‌رۆکى پارتى چاکسازى تورکمان ئاشکراى ده‌کات که‌ به‌ره‌ى تورکمانى ته‌نها نوێنه‌رایه‌تى قه‌واره‌یه‌کى سیاسى ده‌کات ونوێنه‌رى پێکهاته‌ى تورکمان ناکات.
 
مونا قه‌هوه‌چى جێگرى سه‌رۆکى پارتى چاکسازى تورکمان له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌ جه‌ماوه‌ر نیوزى ڕاگه‌یاند:  ئه‌وانه‌ى که‌ داواى دواخستنى هه‌ڵبژاردنى کوردستان ده‌که‌ن له‌وه‌ ده‌ترسن که‌ نه‌توانن ده‌نگێکى باش بهێنن وشکست بهێنن.
 
وتیشى: ئێمه‌ وه‌کو تورکمان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى داهاتووى کوردستانین وله‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین له‌کات وساتى خۆیدا ئه‌نجامبدرێت ودوانه‌خرێت.
 
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه‌کرد که‌له‌ ئێستادا ڕه‌وشى تورکمانه‌کانى شارى که‌رکوک ڕۆژ له‌ دواى ڕۆژ به‌ره‌و خراپى ده‌چێت به‌ هۆى ئه‌و فشاره‌ى که‌ ده‌کرێته‌ سه‌ریان،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدابه‌ره‌ى تورکمانى که‌ بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ده‌کات ئه‌و نوێنه‌رایه‌تى تورکمانه‌ وانییه‌ ، ئه‌و به‌ته‌نها نوێنه‌رى قه‌واره‌یه‌کى سیاسى ده‌کات ونوێنه‌رایه‌تى هه‌موو تورکمان ناکات.