هێزه‌کانى بنکه‌ى پۆلیسى ڕزگارى بڕى نۆ ملیۆن دینار ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ که‌سوکارى کۆچکردوویه‌ک

جه‌ماوه‌رنیوز


هێزه‌کانى بنکه‌ى پۆلیسى ڕزگارى برى (9000000) نۆ ملیۆن ، دیناریان گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ که‌سوکارى هاوڵاتییه‌ک که‌ چه‌ند ڕۆژێک له‌مه‌و پێش له‌لایه‌ن کوڕه‌که‌یه‌وه‌ کوژرا.

دواى ئه‌وه‌ى هێزه‌کانى بنکه‌ى پۆلیسى ڕزگارى به‌مه‌به‌ستى پشکنین چونه‌ ماڵى ئه‌و هاوڵاتییه‌ى که‌ له‌لایه‌ن کوڕه‌که‌یه‌ کوژرا ، له‌کاتى پشکنینى ماڵى کۆچکردوو بڕى نۆ ملیۆن دینار له‌لایه‌ن هێزه‌کانى پۆلیس دۆزرایه‌وه‌ که‌ که‌سوکارى کوژراوه‌که‌ هیچ ئاگادارى ئه‌و بڕه‌پاره‌یه‌ نه‌بوون و به‌ئامانه‌ته‌وه‌ پاره‌که‌ ڕاده‌ستى که‌سوکارى کوژراوه‌که‌ کرایه‌وه‌ .

له‌به‌رامبه‌ردا به‌ڕێز عه‌میدى مافپه‌روه‌ر ، ئاسۆ شێخ تها به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى سوپاس و ده‌ستخۆشى خۆى گه‌یانده‌ ئه‌فسه‌رو کارمه‌ندنى بنکه‌ى پۆلیسى ڕزگارى .

جێى ئاماژه‌یه‌ ڕۆژى 10-4-2019 له‌گه‌ڕه‌کى چوارباخى شارى سلێمانى کوڕێک باوکى خۆى کوشت .

ئەلبوومی وێنەکان