ژماره‌یه‌ک شوێن له‌سلێمانى داده‌خرێن

نیسان 14, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


به‌هۆى پابه‌ند نه‌بونیان به‌ مه‌رج و رێنماییه‌کانى کارکردن، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کان ژماره‌یه‌ک خواردن وخواردنه‌وه‌ له‌ شارى سلێمانى داده‌خات.

له‌سه‌ر هه‌بوونى سه‌رپێچى و جێبه‌جێ نه‌کردنى مه‌رج و رێنماییه‌کانى کارکردن به‌تایبه‌ت ته‌ندروستی، لیژنه‌ى ریستۆرانتى سه‌ربه‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانى قائیمقامیه‌تى سلێمانی، چوار شوێنى خواردنه‌وه‌ مه‌ستیه‌کان داده‌خات که‌ پێشتر ئاگادار کراونه‌ته‌وه‌ که‌ له‌شوێنه‌که‌یاندا پابه‌ندى مه‌رج و رێنماییه‌کانى کارکردن بن.

جۆرى سه‌رپێچى شوێنه‌کان جیاوازن که‌بریتین له‌ (پابه‌ندنه‌بون به‌ مه‌رجه‌کانى ته‌ندروستى و گه‌شتوگو‌زار) بۆیه‌ هه‌ریه‌ک له‌ خواردن و خواردنه‌وه‌ى (که‌رنه‌ڤاڵ، رێزان، ئامێدی، به‌غداد) داده‌خرێت تا ئه‌وکاته‌ى پابه‌ندى مه‌رج ورێنمایه‌کانى ده‌بن شوێنه‌که‌یان ناکرێته‌وه‌.

لیژنه‌ى ریستۆرانت، یه‌کێکه‌ له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانى قائیمقامیه‌تى سلێمانی، به‌رده‌وام سه‌ردانى خواردنگه‌ و کافتریا و ریستۆرانت و ئه‌وشوێنه‌ گه‌شتیارانه‌ده‌کات هاوڵاتیان و میوانه‌کانى شارى سلێمانى رووى تێده‌که‌ن و پشکنینه‌کانى ته‌نروستى و ڤێتێرنه‌رى و کوالێتى و نرخ بۆ خواردن و خزمه‌تگوزارییه‌کان ده‌کات له‌کاتى هه‌بونى سه‌رپێچى شوێنه‌که‌ روبه‌روى رێکارى یاسایى ده‌کاته‌وه‌