پۆلیسى دارستان پیره‌مه‌گرون ده‌ست به‌سه‌ر ئامێرێکى بیرهه‌ڵکه‌ندا ده‌گرێت

نیسان 14, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


بیر لێدان یه‌کێکه‌ له‌و دیارده‌ ناشارستانیه‌کان و ماوه‌یه‌که‌ له‌ناو شارى سلێمانى و ده‌وروبه‌رى وه‌ک دیارده‌یه‌ک ده‌رده‌که‌وێت ، هه‌ربۆیه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى دارستان مه‌فره‌زه‌کانیان به‌چڕى له‌ناوشارو ده‌ره‌وه‌ى شار هه‌ڵمه‌تى ده‌ست به‌سه‌رداگرتنى ئامێره‌کانیان ده‌ست پێ کردوه‌ و به‌بێ جیاوازى ده‌ستیان به‌سه‌ردا ده‌گیرێت و به‌ بڕیارى به‌ڕێز دادوه‌ر لێپێچینه‌وه‌ى یاساییان له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت.

له‌و باره‌یه‌وه‌ عمید هێمن کمرخان: به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندن له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى دارستان وژینگه‌ى سلێمانى ڕایگه‌یاند : یه‌کێک له‌و کارانه‌ى زیان به‌ئاوى ژێر زه‌وى ده‌گه‌یه‌نێت بیر هه‌ڵکه‌ندنه‌ ، خۆشبه‌ختانه‌ به‌هۆى ئه‌رک و ماندوو بوون و شه‌ونخونى ئه‌فسه‌رو کارمه‌ندانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان له‌سه‌رجه‌م به‌ش و بنکه‌کانمان توانراوه‌ ڕێگریه‌کى زۆر باش له‌و دیارده‌یه‌ بکرێت و سه‌رپێچیکارانه‌ش ڕووبه‌ڕوى یاسا بکرێنه‌وه‌ .

عمید هێمن ئاماژه‌شى به‌وه‌کرد له‌ ئه‌نجامى ده‌رچونى مه‌فره‌زه‌یه‌کى بنکه‌ى پۆلیسى دارستان و ژینگه‌ى (پیره‌مه‌گرون ) بۆ سنوره‌که‌یان توانرا ده‌ست به‌سه‌ر (1) ئامێرى بیرهه‌ڵکه‌نداندا بگیرێت که‌ به‌ته‌زوى کاره‌بایى (3فیز ) ئیش ده‌کات وه‌ هه‌روه‌ها توانیان خاوه‌نى ئامێره‌که‌ش ده‌ستگیربکه‌ن .

په‌ڕاوى لێکۆڵینه‌وه‌ بۆ ده‌ستگیرکراوه‌که‌ کرایه‌وه‌ و ڕووبه‌ڕوى یاساکــراوه‌ته‌وه‌ .