به‌ئاماده‌بوونى به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود مه‌راسیمى ساڵیادى ئه‌نفال به‌ڕێوه‌چوو

جه‌ماوه‌رنیوز


ئه‌مڕۆ 14 ى نیسانى 2019 به‌ئاماده‌بونى به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود و وه‌زیرى کاروبارى شه‌هیدان و شاندێکى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان وکه‌سوکارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان و ئه‌نفاکراوان و نوێنه‌رى حزبى و حکومى له‌گه‌رمیان مه‌راسیمى ساڵیادى ئه‌نفال به‌ڕێوه‌چوو .

له‌مه‌راسیمه‌که‌دا به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود له‌گوندى دێبنه‌ له‌رزگارى تاجه‌ گوڵینه‌ى رێز و وه‌فاى له‌سه‌رمۆنۆمێنتى شه‌هیدانى ئه‌نفال دانا.

ئه‌مڕۆ 31 ساڵ تێپه‌رده‌بێت به‌سه‌ر شاڵاوه‌کانى ئه‌نفالدا، که‌ له‌ درێژه‌ى سیاسه‌تى پاکتاوى نه‌ژادى و جینۆسایدکردنى گه‌لى کوردستاندا که‌ رژێمى له‌ناوچووى به‌عس به‌ دڕندانه‌ترین شێواز جێبه‌جێى کرد، له‌ ئه‌نجامدا 182 هه‌زار مرۆڤى بێتاوانى کورد له‌ ژن و مناڵ و پیرو گه‌نج به‌زیندوویى خرانه‌ ژێر گڵه‌وه‌ و هه‌زارانى تریش له‌ زیندانه‌کاندا ئه‌شکه‌نجه‌ى ده‌روونى و جه‌سته‌یى دران

ئه‌م شاڵاوه‌ به‌دناوه‌ى پڕۆسه‌ی ئه‌نفال له‌لایه‌ن دادگاى باڵاى تاوانه‌کانی عێراق له‌ساڵى 2007 وه‌کو جێنۆسایدى گه‌لى کورد ناسێنرا.