حکومه‌تى هه‌رێم رۆژى چوارشه‌ممه‌ ده‌کاته‌ پشووى فه‌رمى

نیسان 15, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


وته‌بێژى فه‌رمى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌په‌یامێکدا رایگه‌یاند که‌ به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى چارشه‌مبا سووره‌وه‌ ، رۆژى چوار شه‌ممه‌ 17-4-2019 له‌ سه‌رجه‌م دام وده‌زگاکانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌بێته‌ پشووى فه‌رمى .

ئه‌مه‌ ده‌قى په‌یامه‌که‌یه‌ :


به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى چارشه‌مبا سووره‌وه‌ گه‌رمترین پیرۆزبایى له‌ خوشک وبرایانى کوردى ئێزیدى ده‌که‌ین ، به‌و هیوایه‌ى ئه‌و جه‌ژنه‌ ببێته‌ مایه‌ى پته‌وترکردنى یه‌کڕیزى وته‌بایى گه‌له‌که‌مان.

به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه‌ رایده‌گه‌یه‌نین، رۆژى چوار شه‌ممه‌ 17-4-2019 له‌ سه‌رجه‌م دام وده‌زگاکانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌بێته‌ پشووى فه‌رمى .


سه‌فین موحسین دزه‌یی
وته‌بێژى فه‌رمى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان
15-4-2019