به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماری کارو چالاکییه‌کانی ده‌خاته‌روو

نیسان 15, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


ئه‌مرۆ 15-4-2019، نه‌قیب سه‌رکه‌وت ئه‌حمه‌د به‌رێوه‌به‌ری به‌شی راگه‌یاندن‌و په‌یوه‌ندییه‌کانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماری روداوو کارو چالاکییه‌کانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌به‌رواری 1-4-2019 تا 14-4-2019 به‌مشێوه‌یه‌ خسته‌رو:
روداوه‌کانی کوشتن:

1- له‌به‌رواری 9/4/2019 له‌شه‌قامی سالم له‌کافتریایه‌کدا هاوڵاتییه‌ک کوژرا ئه‌م کێشه‌یه‌ له‌سه‌ر پێنه‌دانی پاره‌ بووه‌ کوژراو و بکوژ یه‌کتریان ناسیوه‌، هه‌موو رێکاره‌کانی وه‌رگیراوه‌و فه‌رمانی ده‌ستگیرکردن بۆ تۆمه‌تبار ده‌رچووه‌.
2- (10-4-2019) کورێک له‌گه‌ڕکی چوارباخ‌و له‌حه‌وشه‌ی ماڵی خۆیاندا له‌سه‌ر کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی باوکی خۆی ده‌کوژێت به‌چه‌قۆ به‌هاوکاری برایه‌کی تری پاش ئه‌نجامدانی رێکاره‌ یاساییه‌کان هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌که‌ خۆیان ڕاده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی کردووه‌. له‌کاتی پشکنینی ماڵی ئه‌و هاوڵاتییه‌ی که‌کوژراوه‌ بڕی 9 نۆ ملیۆن دینار دۆزرایه‌وه‌ که‌ که‌سوکاریشی نه‌یانزانیوه‌ که‌ ئه‌و بڕپاریه‌ی هه‌یه‌و پاره‌که‌ش درایه‌وه‌ به‌که‌سوکاری.

3- له‌ 12-4-2019 هاوڵاتییه‌ک کوژرا له‌گه‌ڕه‌کی مامه‌یاره‌ که‌سێکی تریش بریندار بوو بنکه‌ی پۆلیسی ئازادی‌و تیمه‌کانی به‌ڵگه‌ی تاوان چونه‌ته‌ شوێنی رووداوه‌که‌و که‌متر له‌ 24 کاتژمێر که‌سێک ده‌ستگیرکراوه‌ به‌و تۆمه‌ته‌ که‌ گومانی زۆری له‌سه‌ره‌و ئێستا به‌نده‌ به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی ماده‌ی 406 ی.س.


ده‌ستگیرکردنی 29 تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان 105:
1- ده‌ستگیرکردنی 4 تۆمه‌تبار که‌ هه‌ستاون به‌فێڵ کردن‌و هه‌ره‌شه‌کردن له‌هاوڵاتیان‌و بڕی 8800 دۆلاریان له‌هاوڵاتیان وه‌رگرتووه‌.
2- تۆمه‌تبارێک هه‌ستاوه‌ به‌شکاندنی جامی ئوتومبیل‌و بڕی 14 هه‌زار دۆلارو 5 ملیۆن‌و 400 هه‌زار دیناری دزیوه‌، دواتر ده‌ستگیرکراوه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر پاره‌ دزراوه‌که‌شدا گیراوه‌.
3- پێنج تۆمه‌تبار هه‌ستاون به‌ساغکردنه‌وه‌ی پاره‌ی ته‌زویر له‌ناو بازارو بری 7000 دۆلاری ته‌زویریان پێگیراوه‌.
4- دو تۆمه‌تبار هه‌ستاون به‌وه‌رگرتنی پاره‌ له‌هاوڵاتیان به‌فێڵ که‌ گوایه‌ له‌ده‌زگاکانی حکومه‌تی هه‌رێم دایان ده‌مه‌زرێنێت.
5- شه‌ش تۆمه‌تبار هه‌ستاون به‌دزینی ماتۆرسکیل‌و ده‌ستدرێژیکردنه‌ سه‌ر ئافره‌تان له‌ناو بازاردا.
6- دو تۆمه‌تبار هه‌ستاون به‌کێشانی مادده‌ی هۆشبه‌ر، له‌لایه‌ن هێزه‌کانی پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستگیرکراوه‌و راده‌ستی ئاسایشی سلێمانی کراون.
7- تۆمه‌تبارێک هه‌ستاوه‌ به‌دزینی کێبڵی کاره‌با له‌گه‌ره‌کی کارێزه‌وشک.
8- دوو تۆمه‌تبار هه‌ستاون به‌دزینی موبایلی هاوڵاتیان‌و خراپ به‌کارهێنانی ئامێره‌کانی په‌یوه‌ندیکردن.
9- تۆمه‌تبارێک هه‌ستاوه‌ به‌ساخته‌کردنی ساڵانه‌و به‌ڵگه‌نامه‌ی ئوتومبیل.
10- ئافره‌تێکی تۆمه‌تبار ده‌ستگیرکرا که‌ داوای وردکردنه‌وه‌ی دراوی 10 هه‌زار دیناری له‌هاوڵاتیان کردووه‌ بۆئه‌وه‌ی بزانێت چه‌ندی پاره‌ پێیه‌ دواتر داوایکردووه‌ کاری نه‌شیاوی له‌گه‌ڵ بکه‌ن به‌مه‌به‌ستی دزینی پاره‌که‌یان دوای ده‌ستگیرکردنی هه‌ندێک به‌ڵگه‌نامه‌ی پێگیراوه‌ که‌ زیاتر له‌ 100 هه‌زار دۆلاری لای خه‌ڵک داناوه‌ به‌قه‌رز.
11- ده‌ستگیرکردنی سێ تۆمه‌تبار که‌ به‌نیازبون به‌ڵگه‌نامه‌ی ساخته‌ دروستبکه‌ن.
12- تۆمه‌تبارێک ده‌ستگیرکرا که‌ چه‌ندین تاوانی دزی ئه‌نجامداوه‌ له‌دوکان‌و سوپه‌رمارکێته‌کان.
13- دو تۆمه‌تبار ده‌ستگیرکران که‌ هه‌ستاون به‌دزیکردن له‌ماڵان له‌گه‌ره‌کی چوارچرا.
14- ده‌ستگیرکردنی دو تۆمه‌تبار که‌ به‌بری 15 هه‌زار دۆلار شیرینیان له‌هه‌ولێره‌وه‌ هێناوه‌ بۆ سلێمانی پاره‌یان نه‌داوه‌ به‌خاوه‌نی کۆمپانیاکه‌و فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنیان هه‌بووه‌، له‌لایه‌ن بنکه‌ی پۆلیسی به‌ختیارییه‌وه‌ ده‌ستگیرکران.
15- ده‌ستگیرکردنی تۆمه‌تبارێک له‌لایه‌ن بنکه‌ی پۆلیسی به‌ختیارییه‌وه‌ که‌ زیاتر له‌ 2784 وێنه‌ی ئافره‌تی له‌موبایله‌که‌یدا بوه‌و وێنه‌کانی ده‌ستکارییکردووه‌و ناردویه‌تییه‌وه‌ بۆ هه‌ندێک له‌و ئافره‌تانه‌و داوای پاره‌ی کردووه‌ تا وێنه‌کانیان بڵاونه‌کاته‌وه‌.
16- ده‌ستبه‌سه‌ر 5 ده‌مانچه‌و کڵاشینکۆفدا گیراوه‌.
17- ده‌ستگیرکردنی دو تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن بنکه‌ی پۆلیسی وارماواوه‌ له‌سنوری قه‌زای سه‌یدسادق که‌ تۆمه‌تبارن به‌تاوانی دزیکردن‌و دانیان به‌ئه‌نجامدانی چوار تاوانی دزیکردنی دیکه‌شدا ناوه‌.

کاروچالاکییه‌کانی به‌شی پۆلیسی فریاکه‌وتن 104
130 حاڵه‌تی به‌هاناوه‌چونی هاوڵاتیان تۆمارکراوه‌.
32کێشه‌ی توندوتیژی خێزانی تۆمارکراوه‌.
9 حاڵه‌تی روداوی هاتوچۆ تۆمارکراوه‌.
ده‌ستگیرکردنی یه‌ک ته‌قه‌که‌رو ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی یه‌ک چه‌ک له‌جۆری ده‌مانچه‌.
13 ئوتومبیل ده‌ستیبه‌سه‌رداگیراوه‌ که‌ بێ سه‌ره‌تابون‌و فه‌رمانی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنیان هه‌بووه‌.

هێزی تایبه‌تی باره‌گا
- لێکردنه‌وه‌ی په‌رده‌ی جامی ئوتومبیل 350
- لێکردنه‌وه‌ی له‌زگه‌ی جام ره‌شی ئوتومبیل 78
- ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی چه‌قۆو بۆکس خه‌نجه‌ر 62
- ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی نۆ ده‌مانچه‌
- ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی یه‌ک کڵاشینکۆف‌و یه‌ک چه‌کی ویلته‌ر