شه‌پۆلێکى دیکه‌ى باران بارین ده‌ست پێده‌کاته‌وه‌

نیسان 15, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


شه‌پۆلێکى دیکه‌ى باران بارین ده‌ستپێده‌کات و که‌شناسى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت له‌هه‌ندێک ناوچه‌ (30) ملیمه‌تر باران ده‌بارێت.

به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێکى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى که‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى کوردستان، سبه‌ینێ سێشه‌ممه‌ کاریگه‌ریى نزمه‌ پاڵه‌په‌ستۆى ده‌ریاى ناوه‌ڕاست کارده‌کاته‌ سه‌ر هه‌رێم و سه‌ره‌تا باران بارین له‌ سنورى پارێزگاى دهۆک ده‌ستپێده‌کات و له‌ شه‌ودا کاریگه‌رییه‌که‌ى ده‌گاته‌ ته‌واوى هه‌رێمى کوردستان.

به‌پێى راگه‌یه‌ندراوه‌که‌؛ له‌کاتى به‌ره‌به‌یانى رۆژى چوارشه‌ممه‌ باران بارین له‌ ته‌واوى ناوچه‌که‌ به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌وره‌ تریشقه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌بێت و پله‌کانى گه‌رما رو له‌ نزمبونه‌وه‌ ده‌کات، به‌راورد به‌ چه‌ند رۆژى رابردو که‌ پله‌کانى گه‌رما به‌رزببوه‌وه‌.

که‌شناسى هه‌رێم بڵاوى کرده‌وه‌؛ ئاستى باران له‌ سنورى دهۆک و ناوچه‌ شاخاوییه‌کانى هه‌ولێر له‌ سه‌رو (30) ملیمه‌تر ده‌بێت و ناوچه‌کانى دیکه‌ له‌ (10) ملیمه‌تر نزیکده‌بێته‌وه‌.

به‌پێى پێشبینییه‌کان؛ کاریگه‌ریى ئه‌و شه‌پۆله‌ له‌ رۆژى چوارشه‌ممه‌ به‌ره‌و لاوازیى ده‌ڕوات و باران بارین له‌ سنورى پارێزگاى دهۆک به‌شێوه‌ى پچڕ پچڕ ده‌مێنێته‌وه‌.