Error: No articles to display

له‌ مانگى داهاتوو بڕى ئه‌و خوراکانه‌ دیارى ده‌کرێت که‌ دێنه‌ سلێمانى

ئاب 29, 2018
به‌مه‌به‌ستی به‌رزنه‌بوونه‌وه‌ی نرخ و راگرتنی هاوسه‌نگی له‌نێوان به‌رهه‌می ناوخۆ و هاورده‌کراو له‌به‌رهه‌مه‌کانی په‌له‌وه‌ر و ئاژه‌ڵ، رێژه‌ی هاورده‌کرنیان له‌ مانگى ئاینده‌دا گۆرانکاری تێدا ده‌کرێت. 
 
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ 29 – 8- 2018 له‌ دیوانی قائیمقامیه‌ت، ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دیاری کردنی به‌روبومی ئاژه‌ڵی و په‌له‌وه‌ری پارێزگای سلێمانیدا کۆبوویه‌وه‌ و پاش هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئاستی به‌روبومی ناوخۆیی بڕیاردرا پێداچونه‌وه‌ به‌بڕی ئه‌و به‌روبوم و پێداویستیانه‌دا بکرێت که‌ هاورده‌ی پارێزگای سلێمانی ده‌کرێت.
 
له‌وباره‌یه‌وه‌ رزگار حمد خدر، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕوه‌به‌رایه‌تی کشتوکاڵی سلێمانی به‌ جه‌ماوه‌رنیوزى رایگه‌یاند به‌له‌به‌رچاوگرتنی به‌رز نه‌بوونه‌وه‌ی نرخ و راگرتنی هاوسه‌نگی له‌نێوان به‌رهه‌می ناوخۆ و هاورده‌کراوه‌ لیژنه‌که‌ بڕیاری داوه‌ له‌ مانگی ئه‌یلول دا  گۆڕانکارای له‌ جۆر و بڕی ئه‌و کاڵا و شمه‌کانه‌دا بکات که‌ هاورده‌ی شاری سلێمانی ده‌کرێت.
 
سه‌باره‌ت به‌ جۆر و بڕى ئه‌و پێداویستیانه‌ى هاورده‌ى شارى سلێمانی ده‌کرێت هێماى بۆ ئه‌وه‌ کرد: بڕیاردرا رێگه‌ به‌ هاتنه‌ ناوه‌وه‌ى  سه‌د ته‌ن مریشک و سه‌د ته‌ن گۆشتی سور ده‌درێت هه‌روه‌ها 8 سه‌د ته‌ن  ماسی له‌گه‌ڵ 5 سه‌د و ده‌ ته‌ن هێلکه‌ هاورده‌بکرێت له‌به‌ر زۆربوونی خواست له‌ وه‌رزی پایزدا.
 
وتیشی: بۆ مانگی ئه‌یلول پێداویستی شارى سلێمانی پێویستی به‌ 5 سه‌د سه‌ر ئاژه‌ڵى زیندوو  هه‌یه‌ بۆیه‌ له‌ ڕێگه‌ى فرۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تی سلێمانیه‌وه‌ هاورده‌ ده‌کرێت.