پۆلیس 10 تۆمه‌تبار ده‌ستگیر ده‌کات

نیسان 18, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


له‌درێژه‌ى کارو چالاکییه‌کانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى بۆ ده‌ستگیرکردنى تۆمه‌تباران و که‌سانى له‌یاسا هه‌ڵاتوو ، هێزه‌کانى به‌شى پۆلیسى پێنجوێن له‌ماوه‌ى هه‌فته‌ى ڕابردوودا 10 تۆمه‌تبار ده‌ستگیرده‌که‌ن به‌شێوه‌یه‌ک :
- تۆمه‌تبارێک ده‌ستگیرکرا به‌پێى مادده‌ى 406-31 له‌یاساى سزادانى عیراقى که‌ هه‌وڵى داوه‌ هاوڵاتییه‌ک بکوژێت .
- تۆمه‌تبارێک ده‌ستگیرکراوه‌ به‌پێى مادده‌ى 446 له‌یاساى سزادانى عیراقى که‌ تاوانى دزى ئه‌نجامداوه‌ .
- سێ‌ تۆمه‌تبار ده‌ستگیرکراوه‌ به‌پێى مادده‌ى 194 له‌یاساى گومرگ .
- پێنج تۆمه‌تبارى تر ده‌ستگیرکراون به‌پێى چه‌ند مادده‌یه‌ک له‌یاساى سزادانى عیراقى .

هه‌روه‌ها له‌درێژه‌ى هه‌ڵمه‌ت و گه‌ڕانى هێزه‌کانى به‌شى پۆلیس پێنجوێن بۆ ناو کافتریا و گازینۆ شه‌وانه‌کانى سنورى قه‌زاکه‌ ده‌ستگیراوه‌ به‌سه‌ر چه‌ندین چه‌قۆو بۆکس خه‌نجه‌ردا که‌ به‌پێى یاسا ڕێپێدراو نیه‌ ، هه‌ڵمه‌تى گه‌ڕان و پشکنینه‌کانى هێزه‌کانى پۆلیسى پێنجوێن به‌رده‌وامییان ده‌بێت و هه‌رکه‌سێک سه‌رپێچى یاسا بکات ده‌ستگیرده‌کرێت و ڕوبه‌ڕوى دادگاکان ده‌کرێته‌وه‌ .