پۆلیس : هه‌ر جێگه‌یه‌ک دوعاو نوشته‌ى تێدا بکرێت نایاساییه‌

نیسان 18, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى له‌سه‌ر دیارده‌ى دوعاو نوشته‌کردن روونکردنه‌وه‌ ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت: دیارده‌ى دوعاو نوشته‌کردن به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک قه‌ده‌غه‌و نایاساییه‌.

له‌روونکردنه‌وه‌که‌دا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات وه‌ک پۆلیس هه‌رشوێن و جێگه‌یه‌ک دوعاو نوشته‌ى تێدا بکرێت کارێکى نایاساییه‌و به‌پێى یاسا مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت .

دڵنیایى ده‌ده‌ینه‌ هاوڵاتیانى شارى سلێمانى که‌هه‌ر که‌سێک سکاڵاى له‌سه‌ر به‌ناو شێخێک یان به‌ناوى دوعاو نوشتکردنه‌وه‌ ده‌ستدرێژى کردبێته‌سه‌رى و پاره‌ى لێوه‌رگرتبێت و که‌سه‌که‌ش سکاڵاى تۆمارکردبێت ده‌ستبه‌جێ ده‌ستگیرمان کردووه‌.

داواش له‌هاوڵاتیانى شارى سلێمانى ده‌که‌ین له‌کاتى بونى ئه‌م جۆره‌ رووداوانه‌ ده‌ستبه‌جێ سکاڵاتۆمار بکه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى وه‌ک پۆلیس ناتوانین بچینه‌ سه‌ر هه‌ر ماڵێک که‌ ئه‌و کاره‌ى تێدا ده‌کرێت به‌بێ بوونى سکاڵا.