ژماره‌یه‌ک قه‌زا له‌ پارێزگای سلێمانی نه‌وتیان وه‌رنه‌گرتووه‌

نیسان 18, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

زیاتر له‌ مانگێکه‌ نه‌وت له‌ به‌غداوه‌ ڕه‌وانه‌ی سلێمانی ناکرێت.

دلێر زه‌ینه‌دین، لێپرسراوی هۆبه‌ی به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌کان له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شکردنی به‌رهه‌مه‌  نه‌وتییه‌کانی سلێمانی ڕاگه‌یاند ماوه‌ی زیاتر له‌مانگێکه‌ هیچ بڕه‌ نه‌وتێک له‌به‌غداوه‌ ڕه‌وانه‌ی سلێمانی نه‌کراوه‌.

ناوبراو ئه‌وه‌شی ڕونکرده‌وه‌، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هیچ بڕه‌ نه‌وتێک نه‌نێردراوه‌، دابه‌شکردنی نه‌وت ڕاگیراوه‌.

دلێر زه‌ینه‌دین هێمای بۆ ئه‌وه‌ كرد تائێستا نازانرێت له‌دوای ناردنی نه‌وت بۆ سلێمانی، ڕۆژانه‌ چه‌ند تانکه‌ر نه‌وت ده‌نێرن، چونکه‌ ڕێژه‌ی ناردنه‌که‌ لای حکومه‌تی عیراقه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی قائیمقامی قه‌زای شاره‌زوور به‌ جه‌ماوه‌رنیوزی ڕاگه‌یاند هه‌وڵه‌کانی قائیمقامی قه‌زای شاره‌زوور به‌رده‌وامه‌    له‌گه‌ڵ پارێزگاری سلێمانی و به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌کانی پارێزگای سلێمانی به به‌رده‌وانی له‌په‌یوه‌ندی و سه‌رداندایه‌ به‌مه‌به‌ستی دابینکردنی نه‌وت بۆ هاوڵاتیان .

وتیشی ناردنی نه‌وتی سپی له‌لایه‌ن حکومه‌تی عێراقه‌وه‌ زیاتر له‌ مانگێکه‌ وه‌ستاوه‌، به‌ڵێنی ئه‌وه‌شیانداوه‌ له‌گه‌ڵ ناردنی نه‌وت له‌ به‌غداوه‌ دابه‌شکردنی نه‌وت  ده‌ستپێده‌کاته‌وه‌.

نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی قائیمقامی قه‌زای شاره‌زوور ئه‌وه‌ی خسته‌روو له‌ وه‌جبه‌ی یه‌که‌م 2500 خانه‌واده‌ نه‌وتیان وه‌رگرتووه‌ له‌ قه‌زای شاره‌زوور و دابه‌شکردنی نه‌وت له‌ گونده‌کانه‌وه‌ ده‌ستیپێکرد.

‌ حاجی دلێر، به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شکردنی نه‌وت له‌ پارێزگای سلێمانی به‌ جه‌ماوه‌رنیوزی ڕاگه‌یاند هۆکاری دابه‌شنه‌کردنی نه‌وت بۆ ئێمه‌ ناگه‌ڕێته‌وه‌ حکومه‌تی عێراق نه‌وت نانێریت.

ناوبراو وتیشی که‌ی حکومه‌تی عێراق نه‌وتی نارد ده‌ستده‌که‌ین به‌دابه‌شکردنی نه‌وت.

به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شکردنی نه‌وت له‌ پارێزگای سلێمانی هێمای بۆ ئه‌وه‌ کرد ژماره‌یه‌ک له‌ قه‌زا و یه‌که‌ ئیداریه‌کانی سلێمانی ماوه‌ که‌ نه‌وت به‌سه‌ریاندا دابه‌شبکرێت و هه‌ریه‌که‌ له‌ ڕانیه‌ و دووکان و چه‌مچه‌ماڵ و بازیان  پیره‌مه‌گرون و قه‌زای شاره‌زوور وه‌جبه‌ نه‌وتیان به‌سه‌ر دابه‌شکراوه‌، به‌ڵام ته‌واو نه‌بووه‌،که‌ی نه‌وت هات نه‌وت ده‌نێرین بۆ ئه‌و قه‌زایانه‌ و قه‌زای قه‌ره‌داغیش هێشتا نه‌وتی بۆ نه‌ڕۆشتووه‌.