دڵنیایی ده‌درێته‌ جوتیارانی هه‌رێم

نیسان 19, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی ئه‌نجومه‌نی نوینه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند پارەی جوتیاران لە یاسای بودجەی 2019 جێگیرکراوەو تەنیا چەند رێوشوێنێک ماون و پارەکە خەرجدەکرێت.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان هه‌فته‌ی رابردوو سه‌ردانی به‌غدادیان كرد به‌مه‌به‌ستی گه‌راندنه‌وه‌ی پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی ساڵانی 2014 و 2015 و 2016 كه‌ له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ پاره‌كه‌ی خه‌رجنه‌كراوه‌ بۆ جوتیاران.