Error: No articles to display

داواى نه‌هێشتنى وانه‌بێژى ده‌کرێت

ئاب 29, 2018
یه‌کێتى مامۆستایانى کوردستان داوا له‌ حکومه‌ت ده‌کات پاشه‌که‌وتى موچه‌ى مامۆستایان نه‌مێنێت.
 
 عه‌تا جاف، جێگرى سه‌رۆکى یه‌کێتى مامۆستایانى کوردستان به‌ جه‌ماوه‌رنیوزى ڕاگه‌یاند  داوامان له‌ حکومه‌ت کردووه‌ پاشکه‌وتى موچه‌ له‌سه‌ر مامۆستایان هه‌ڵبگرێت و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و  پاره‌ پاشه‌که‌وتکراوه‌کان ژماره‌ى بانکى بۆ بکرێته‌وه‌  بۆ ئه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان دڵنیا بن که‌ بڕى ئه‌و پاره‌یه‌ى لاى حکومه‌ته‌ ناوفه‌وتێت.
 
ناوبراو ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو به‌ڵێنى ئه‌وه‌یان پێداوین که‌ له‌گه‌ڵ باش بونى بوودجه‌ هه‌وڵى چاره‌سه‌ر کردنى موچه‌ى مامۆستایان ده‌درێت. 
 
جێگرى یه‌کێتى مامۆستایان هێماى بۆ ئه‌وه‌ کرد یه‌کێک له‌و داواکاریانه‌ى که‌ کردومانه‌ له‌ جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت کۆلیژى کراوه‌ى که‌رکوکمان هه‌یه‌ خولى هه‌شته‌ و نویه‌م تائێستا ته‌عدیلى بڕوانامه‌یان بۆ نه‌کراوه‌، به‌ڵێنیدا  ئه‌و گرفته‌ چاره‌سه‌رى بکات.
 
وتیشى وه‌ک یه‌کێتى مامۆستایان داوامان کردووه‌ مامۆستا گرێبه‌سته‌کان بکرێن به‌ هه‌میشه‌ی هه‌روه‌ها وانه‌ بێژى مامۆستایان به‌ گرێبه‌ست دابمه‌زرێت.
 
له‌بارى زه‌وى  ده‌یه‌شکردن به‌سه‌ر مامۆستایان جێگرى یه‌کێتى مامۆستایان وتى هیچ شتێک له‌بارى دابه‌شکردنى زه‌وى به‌سه‌ر مامۆستایاندا له‌ ئارادا نییه‌، له‌ ڕابردوودا وه‌زیرى شاره‌وانى به‌ڵێنى پێداین ،به‌ڵام تائێستا نه‌چوه‌ته‌ بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه‌.