دوو کارمه‌ندى هێزه‌کانى دژه‌ تیرۆرى عێراق له‌که‌رکوک کوژران

نیسان 20, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

عومه‌رئاواره‌


له‌ ئه‌نجامى ئۆپراسیۆنێکى سه‌ربازى دژ به‌ تیرۆرستانى داعش له‌ سنورى شارى که‌رکوک دوو کارمه‌ندى هێزه‌کانى دژه‌ تیرۆرى عێراق کوژران.

محه‌مه‌د فایه‌ق به‌رپرسى پێشووى ڕاگه‌یاندنى قایمقامیه‌تى خورماتوو هه‌واڵه‌که‌ى پشت راستکرده‌وه‌وبه‌جه‌ماوه‌رنیوزى ڕاگه‌یاند: هێزه‌کانى دژه‌ تیرۆرى عێراق به‌مه‌به‌ستى پاککردنه‌وه‌ى ناوچه‌ى که‌بییه‌ى سه‌ر به‌ شارى که‌رکوک له‌ تیرۆرستانى داعش ئۆپراسیونێکى سه‌ربازیان ئه‌نجامدا که‌ تێدا شه‌ش چه‌کدارى تیرۆرستى داعش کوژران له‌گه‌ڵ ته‌قاندنه‌وه‌ى دوو باره‌گاى ئه‌و تیرۆرستانه‌.

وتیشى: هه‌ر له‌و ئۆپراسیۆنه‌دا دوو کارمه‌ندى دژه‌ تیرۆرى عێراق به‌ ناوه‌کانى عه‌لوش فه‌تلاوى وئه‌حمه‌د ته‌ها کوژران .