وه‌زاره‌تى دارایى هه‌رێم ده‌رباره‌ى لێدوانى ڕێبوار که‌ریم روونکردنه‌وه‌ ده‌دات

نیسان 21, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورییه‌وه‌ ده‌رباره‌ى لێدوانى ڕێبوار که‌ریم ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌گه‌ڵ ده‌نگى ئه‌مریکا ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک بڵاو ده‌کاته‌وه‌ ئه‌مه‌ى ده‌قه‌که‌یه‌تى :


ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌ وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورییه‌وه‌ ده‌رباره‌ى لێدوانى په‌رله‌مانتارى به‌غداد ڕێبوار که‌ریم له‌گه‌ڵ ده‌نگى ئه‌مریکا

رۆژى هه‌ینى له‌ چاوپێکه‌وتنێکدا له‌به‌شى کوردى ده‌نگى ئه‌مریکا په‌رله‌مانتارى عیراق د.ڕێبوار که‌ریم ڕایگه‌یاندبوو: حکومه‌تى هه‌رێم پاره‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى کوردستان که‌ له‌به‌غداوه‌ هاتووه‌ بۆ شتى تر خه‌رج کردووه‌ و به‌پێى زانیارییه‌کانمان داویانه‌ به‌ پاره‌ى وه‌به‌رهێنه‌ران، وه‌ک وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌مانه‌وێت ئه‌م چه‌ند خاڵه‌ بخه‌ینه‌ به‌رچاوى ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ به‌ڕێزه‌ و هاوڵاتیانى کوردستان که‌ ئه‌و پاره‌یه‌ له‌چیدا خه‌رج کراوه‌.

١- حکومه‌تى هه‌رێم مانگانه‌ له‌ ٥ مانگه‌وه‌ موچه‌ى دابه‌ش کردوه‌ و ئه‌م مانگه‌ ئه‌ و رۆژه‌ که‌وته‌ هه‌ینییه‌وه‌ و دو رۆژ دواکه‌وت .

٢- حکومه‌تى به‌غداد بۆ مانگى ١ +٢ /٢٠١٩ برى ٣١٧ ملیار دینارى ناردوه‌ بۆ هه‌رێم و به‌وه‌ش مو چه‌ى مانگى ١٠ + ١١ /٢٠١٨ ى پێ دراوه‌ به‌ سیسته‌مى پاشه‌که‌وت

٣-له‌ مانگى ٣ دا برى ٤٥٣ ملیار دینار هات که‌ موچه‌ى مانگى ١٢/٢٠١٨ ى پێ دراو بێ پاشه‌ که‌وت که‌ مو چه‌ بێ پاشه‌که‌وت پێویستى به‌ ٨٨١ ملیار دیناره‌ مانگانه‌ و برى ٢٠٠ ملیار دینار بۆ ته‌واوکارى مانگى ١+ ٢ هاتوه‌ که‌ بۆ موچه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و ده‌رماله‌ و فه‌رقى مو چه‌ى موچه‌خۆران به‌کار هاتوه‌و به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک بۆ هیچ بابه‌تێکى تر به‌ کار نه‌ هاتوه‌و ته‌واوى ئه‌و قسه‌ و هه‌واله‌ ناراستانه‌ ره‌ت ده‌که‌ینه‌وه‌و هیچ بنه‌ مایه‌کى نییه‌.


مانگانه‌ حکومه‌تى هه‌رێم له‌ نێوان ٥ مانگ تا ٢٥ مانگ موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و خانه‌ نشینان دابه‌ش ده‌کات و ئه‌م مانگه‌ش ٢٣/٤ کۆتا رۆژى دابه‌شکردنى مو چه‌ى ئه‌م مانگه‌یه‌

له‌گه‌ڵ ڕێزدا.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى