دانیشتوانى قه‌زاى شاره‌زوور ده‌توانن له‌ سلێمانى پاسپۆرت ده‌ربکه‌ن

نیسان 21, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


له‌ ماوه‌ى رابردوو وه‌زاره‌تى ناخۆى عێراق بڕیاریدا که‌ دانیشتوانى قه‌زاى شاره‌زوور و چه‌ند ناوچه‌یه‌کى تر له‌ پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ پاسپۆرت ده‌ربکه‌ن.

نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى قائیمقامى قه‌زاى شاره‌زوور به‌ جه‌ماوه‌رنیوزى ڕاگه‌یاند له‌ دواى هه‌وڵه‌ به‌رده‌وامه‌کانى مامۆستا رزگار غه‌فوور، قائیمقامى قه‌زاى شاره‌زوور ئه‌مڕۆ له‌ لایه‌ن پارێزگارى سلێمانى ئاگادار کرایه‌وه‌ که‌ دانیشتوانى قه‌زاى شاره‌زوور ده‌توانن مامه‌ڵه‌ى ده‌رهێنانى پاسپۆرت له‌ سلێمانى ئه‌نجامبده‌ن.

نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى قائیمقامى قه‌زاى شاره‌زوور ئه‌وه‌ى خسته‌روو دانیشتوانى قه‌زاى شاره‌زوور ئازادن مامه‌ڵه‌ى ده‌رهێنانى پاسپۆرت له‌ سلێمانى یان له‌ هه‌له‌بجه‌ ده‌ربکه‌ن.

وتیشى قه‌زاى شاره‌زوور له‌ رووى ئیدارییه‌وه‌ سه‌ربه‌پارێزگاى سلێمانییه‌.