Error: No articles to display

له‌ سلێمانی دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیر كرا

ئاب 29, 2018
دوو تۆمەتبار دەستگیردەکرێن کە پێشتر فەرمانی دەستگیرکردنیان هەبووە.
 
 بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 29ی ئابی 2018 ، هێزەکانی بنکەی پۆلیسی چوارچرا دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە پێشتر فەرمانی دەستگیرکردنیان هەبووە کە هەستاون بە قۆڵبڕینی هاوڵاتیان. 
 
له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌که‌ی پۆلیسی سلێمانی ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ڕوو هەردوو تۆمەتبار ( س ، ح ، ح ) و (ز ، ح ، ع ) کە یەکێکیان دانیشتوی شاری هەولێر و ئەوی تریان دانیشتوی شاری سلێمانییە ئەمڕۆ لەلایەن بنکەی پۆلیسی چوارچراوە دەستگیرکران کە پێشتر فەرمانی دەستگیرکردنیان هەبووە بە پێی ماددەی 456 لەیاسای سزادانی عیراقی.
 
له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌که‌دا هاتووه‌ ئێستاشدا تۆمەتباران بەپێی ماددەی 456 لەیاسای سزادانی عیراقی بەندن.