سلێمانى... ساڵیادى رۆژنامه‌گه‌رى و خه‌ڵات کردنى چه‌ند رۆژنامه‌نوسێک

جه‌ماوه‌رنیوز

 

سه‌ندیکاى رۆژنامه‌نوسان لقى سلێمانى له‌ساڵیادى رۆژنامه‌گه‌رى کوردى مه‌راسیمێکى سازکرد.

مه‌راسیمه‌که‌ به‌ئاماده‌بوونى پارێزگار و لێپرسراوانى حکومى و حزبى و رۆژنامه‌نوسان حکومى له‌هۆڵى ئه‌منه‌سووره‌که‌ى شارى سلێمانى رێوڕه‌سمى تایبه‌ت بۆ یادى 121 ساڵه‌ى ده‌رچوونى یه‌که‌مین رۆژنامه‌ى کوردى و هاوکات یادى رۆژنامه‌گه‌رى کوردى به‌دروشمى به‌یاسایى کردنى میدیا له‌کوردستان به‌ڕێوه‌چوو.

له‌مه‌راسیمه‌که‌دا پارێزگارى سلێمانى وتارێکى پێشکه‌ش کردوو تیشکى خسته‌ سه‌ر ئه‌و پێشێلکاریانه‌ى به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ده‌زگاکانى راگه‌یاندن ده‌کرێت وئه‌و پێشێلکاریانه‌شى که‌ ده‌زگاکانى راگه‌یاندن ئه‌نجامى ئه‌ده‌ن و هیواى خواست ره‌وتى رۆژنامه‌گه‌رى به‌ره‌و پێشبچێت وپرۆفیشناڵانه‌ کارى راگه‌یاندن ئه‌نجام بدرێت .

دواتر وتار سه‌ندیکاى رۆژنامه‌نوسان لقى سلێمانى له‌لایه‌ن کاروان ئه‌نوه‌ر پێشکه‌ش کراو ئاماژه‌یدا به‌و که‌موکوریانه‌ى که‌له‌ره‌وتى رۆژنامه‌گه‌رى هه‌یه‌ ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ى که‌له‌به‌رده‌م رۆژنامه‌نوساندا هه‌ن بۆ ده‌سکه‌وتنى زانیارى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى هه‌ردوو یاساى باش هه‌یه‌ له‌هه‌رێمى کوردستان به‌ڵام کارى پێناکرێ وه‌ک پێویست .

دواتر له‌فیلمێکدا تیشکخرایه‌ سه‌ر ساڵیادى رۆژنامه‌گه‌رى و ره‌وتى رۆژنامه‌گه‌رى له‌شارى سلێمانى و هه‌رله‌سه‌ره‌تاى ده‌رکردنى رۆژنامه‌ و تائه‌و ئاسته‌ى گه‌شه‌ى ره‌وتى رۆژنامه‌گه‌رى پێچشکه‌وتنى به‌خۆوه‌ بینى .

له‌به‌شێکى ترى مه‌راسیمه‌که‌دا خه‌ڵاتى رێزلێنان به‌خشرایه‌ ژماره‌یه‌ک له‌رۆژنامه‌نوسان و که‌سوکارى رۆژنامه‌نوسان ،به‌تایبه‌تى ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه‌ى ساڵى رابردوودا کۆچى دواییان کردووه‌ ،شوێن ده‌ستیان دیار بووه‌ له‌کارى رۆژنامه‌گه‌رى له‌شارى سلێمانى .