له‌سنورى چه‌مچه‌ماڵ دوو ڕاوچى ده‌ستگیر کران

نیسان 22, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


له‌ درێژه‌ى به‌رده‌وام بوونى کارو چالاکیه‌کانى پۆلیسى دارستان له‌پێناو پارێزگاریکردن له‌ باڵنده‌و ئاژه‌ڵه‌کێویه‌کان به‌رده‌وامن له‌ ڕێگریکردن له‌ سه‌رپێچیکاران ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ له‌سنورى چه‌مچه‌ماڵ توانرا (2) ڕاوچى ده‌ستگیربکرێت .

له‌و باره‌یه‌وه‌ عمید هێمن کمرخان به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندن له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى دارستان وژینگه‌ى سلێمانى ڕایگه‌یاند : له‌ ئه‌نجامى ده‌رچونى مه‌فره‌زه‌یه‌کى بنکه‌ى پۆلیسى دارستان و ژینگه‌ى (ته‌کیه‌ ) سه‌ر به‌ به‌شى چه‌مچه‌ماڵ بۆ گوندى (کانى سارد ) له‌ پێناو پارێزگاریکردن له‌ ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ کێویه‌کان توانرا له‌سه‌ر دیارده‌ى ڕاوکردن (2) سه‌رپێچیکار ده‌ستگیربکه‌ن و هاوکات ده‌ست گیرا به‌سه‌ر (1) داو (1) فیشه‌ک و (1) قه‌فه‌س و (1) باڵنده‌یى کێوى زیندوو دا . دواتر باڵنده‌که‌ گه‌ڕێنرایه‌وه‌ بۆ سروشتى کوردستان .

له‌لایه‌کى تره‌وه‌ له‌ ده‌رچونێکى مه‌فره‌زه‌یه‌کى به‌شى پۆلیسى دارستان و ژینگه‌ى ده‌ربه‌ندیخان بۆ ناو ده‌ریاچه‌کان توانرا ده‌ست به‌سه‌ر (1) تۆڕى ماسیدا بگرن له‌گه‌ڵ (1) ماسى گه‌وره‌دا .

عمید هێمن وتیشى : پێویسته‌ هاووڵاتیان پابه‌ند به‌ڕێنماییه‌کانى پۆلیسى دارستان له‌ پێناو پارێزگاریکردن له‌ سامانى ماسى .