قائیمقامى سلێمانى خه‌ڵاتى رێزلێنانى به‌خشییه‌ ژماره‌یه‌ک له‌ده‌زگاکانى راگه‌یاندن

نیسان 22, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


له‌ یادى 121 ساڵه‌ى رۆژنامه‌گه‌رى کوردیدا قائیمقامى سلێمانى خه‌ڵاتى رێزلێنانى به‌خشییه‌ ده‌زگاکانى راگه‌یاندن و سوپاسى کردن له‌ به‌رامبه‌ر گرنگیپێدانیان به‌ رووماڵکردن کارو چالاکییه‌کانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى و لیژنه‌هاوبه‌شه‌کان و هیواى خواست ره‌وشى رۆژنامه‌گه‌رى له‌ هه‌رێمى کوردستان گه‌شه‌ى زیاتى به‌خۆیه‌وه‌ ببینێت ,.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 22 نیسانى 2019, له‌ رێوڕه‌سمێکدا که‌ له‌ قائیمقامیه‌تى سلێمانى به‌ڕێوه‌چوو به‌بۆنه‌ى ساڵڕۆژى رۆژنامه‌گه‌رى کوردى ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامى سلێمانى خه‌ڵاتى رێزلێنانى به‌خشییه‌ نوێنه‌رى ده‌زگاکانى راگه‌یاندن , له‌ ووته‌یه‌کدا قائیمقامى سلێمانى دواى پیرۆزبایى کردن له‌ رۆژنامه‌نوسان رایگه‌یاند: به‌پێویستمان زانى له‌ 22 نیسان یادى رۆژنامه‌گه‌رى کوردییدا له‌ به‌رامبه‌ر گرنگیپێدان و رووماڵکردنى کارو چالاکییه‌کانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى و لیژنه‌هاوبه‌شه‌کان ده‌زگاکانى راگه‌یاندن به‌سه‌ر بکه‌ینه‌وه‌ و خه‌ڵاتى رێزلێنانیان پێ ببه‌خشین , ئاوات محه‌مه‌د ووتیشى به‌درخانه‌کان سه‌رمه‌شقى رۆژنامه‌گه‌رى کوردین و له‌م رۆژه‌شدا سوپاس و پێزانین ده‌نێرین بۆ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ى که‌ خزمه‌تى گه‌وره‌یان به‌ رۆژنامه‌گه‌رى کوردى کردووه‌ و رۆژنامه‌گه‌رى کوردیان گه‌یاندووه‌ته‌ ئه‌م ئاسته‌ى ئێستا.

قائیمقامى سلێمانى راشیگه‌یاند ئه‌م خه‌ڵاته‌ خزمه‌تێکى بچوکه‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و خزمه‌ته‌ گه‌وره‌یه‌ى که‌ ده‌زگاکانى راگه‌یاندن پێشکه‌شى ده‌که‌ن و رۆڵێکى گرنگ ده‌بینن له‌ هۆشیارکردنه‌وه‌ى کۆمه‌ڵگه‌و گه‌یاندنى په‌یام و پرۆژه‌کانى دامه‌زراوه‌کانى حکومه‌ت , له‌ به‌شێکى ترى ووته‌که‌یدا قائیمقامى سلێمانى ئاماژه‌ى به‌ پرۆژه‌کانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى و کارو چالاکییه‌کانى لیژنه‌هاوبه‌شه‌کان کرد و رایگه‌یاند رۆژانه‌ له‌رێگه‌ى 34 لیژنه‌وه‌ چاودێرى ووردى هه‌موو شوێنه‌کان ده‌کرێت و به‌هۆى چاودێرى به‌رده‌وامى لیژنه‌کانه‌وه‌ زۆربه‌ى شوێنه‌کان پابه‌ندى مه‌رج و رێنماییه‌کانن, له‌ کۆتایى ووته‌که‌شیدا قائیمقامى سلێمانى دووباره‌ سوپاسى ده‌زگاکانى راگه‌یاندنى کرد بۆگرنگیپێدانیان به‌ کارو چالاکییه‌کانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى و داواشى لێکردن گرنگى زیاتر به‌ کارو چالاکییه‌کانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى و لیژنه‌هاوبه‌شه‌کان بده‌ن .

پاشان ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامیه‌تى سلێمانى و ئه‌ندامانى لیژنه‌ى باڵا له‌ لیژنه‌هاوبه‌شه‌کان خه‌ڵاتى رێزلێنان به‌خشرایه‌ نوێنه‌رى ده‌زگاکانى راگه‌یاندن .