سبه‌ی نه‌وت له‌ قه‌زای شاره‌زوور دابه‌شده‌کرێت

نیسان 23, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز
له‌ پاش هه‌وڵه‌ به‌رده‌وامه‌کانی قائیمقامی قه‌زای شاره‌زوور به‌ مه‌به‌ستی دابینکردنی نه‌وت بۆ قه‌زای شاره‌زوور سبه‌ی نه‌وت دابه‌شده‌کرێت.
له‌و باره‌یه‌وه‌ نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی قائیمقامی قه‌زای شاره‌زوور به‌ جه‌ماوه‌رنیوزی ڕاگه‌یاند سبه‌ی چوار شه‌ممه‌ 24ی نیسان بڕێکی زۆر نه‌وت ده‌گاته‌ قه‌زای شاره‌زوور.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندی قائیمقامی قه‌زای شاره‌زوور ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو سبه‌ی ده‌ستده‌کرێت به‌ دابه‌شکردنی نه‌وت و داوا له‌ هاوڵاتیانیش ده‌که‌ین له‌ به‌رده‌م ده‌رگاکه‌یاندا به‌رمیله‌کانیان دابنێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ ئاسانترین شێوه‌ بڕه‌ سوته‌مه‌نی خۆیان وه‌ربگرن.
ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدایه‌ هه‌فته‌ی ڕابردوو ‌نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی قائیمقامی قه‌زای شاره‌زوور به‌ جه‌ماوه‌رنیوزی ڕاگه‌یاند هه‌وڵه‌کانی قائیمقامی قه‌زای شاره‌زوور به‌رده‌وامه‌ له‌گه‌ڵ پارێزگاری سلێمانی و به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌کانی پارێزگای سلێمانی به به‌رده‌وانی له‌په‌یوه‌ندی و سه‌رداندایه‌ به‌مه‌به‌ستی دابینکردنی نه‌وت بۆ هاوڵاتیان .
وتیشی ناردنی نه‌وتی سپی له‌لایه‌ن حکومه‌تی عێراقه‌وه‌ زیاتر له‌ مانگێکه‌ وه‌ستاوه‌، به‌ڵێنی ئه‌وه‌شیانداوه‌ له‌گه‌ڵ ناردنی نه‌وت له‌ به‌غداوه‌ دابه‌شکردنی نه‌وت ده‌ستپێده‌کاته‌وه‌. 
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی قائیمقامی قه‌زای شاره‌زوور ئه‌وه‌ی خسته‌روو له‌ وه‌جبه‌ی یه‌که‌م 2500 خانه‌واده‌ نه‌وتیان وه‌رگرتووه‌ له‌ قه‌زای شاره‌زوور و دابه‌شکردنی نه‌وت له‌ گونده‌کانه‌وه‌ ده‌ستیپێکرد. 
حاجی دلێر، به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شکردنی نه‌وت له‌ پارێزگای سلێمانی به‌ جه‌ماوه‌رنیوزی ڕاگه‌یاند هۆکاری دابه‌شنه‌کردنی نه‌وت بۆ ئێمه‌ ناگه‌ڕێته‌وه‌ حکومه‌تی عێراق نه‌وت نانێریت.
ناوبراو وتیشی که‌ی حکومه‌تی عێراق نه‌وتی نارد ده‌ستده‌که‌ین به‌دابه‌شکردنی نه‌وت. 
به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شکردنی نه‌وت له‌ پارێزگای سلێمانی هێمای بۆ ئه‌وه‌ کرد ژماره‌یه‌ک له‌ قه‌زا و یه‌که‌ ئیداریه‌کانی سلێمانی ماوه‌ که‌ نه‌وت به‌سه‌ریاندا دابه‌شبکرێت و هه‌ریه‌که‌ له‌ ڕانیه‌ و دووکان و چه‌مچه‌ماڵ و بازیان پیره‌مه‌گرون و قه‌زای شاره‌زوور وه‌جبه‌ نه‌وتیان به‌سه‌ر دابه‌شکراوه‌، به‌ڵام ته‌واو نه‌بووه‌،که‌ی نه‌وت هات نه‌وت ده‌نێرین بۆ ئه‌و قه‌زایانه‌ و قه‌زای قه‌ره‌داغیش هێشتا نه‌وتی بۆ نه‌ڕۆشتووه‌.