قوباد تاڵه‌بانى ومحه‌مه‌د حه‌لبووسى چه‌ند پرسێک تاوتوێ ده‌که‌ن

نیسان 23, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان هه‌رێمى کوردستان و عێراق و دوایین پێشهاته‌ سیاسییه‌کانى عێراق و هه‌رێمى کوردستانیان تاوتوێ کرد.

له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا که‌ ئه‌مڕۆ ٢٣ى نیسانى 2019 له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، قوباد تاڵه‌بانى جه‌ختى له‌وه‌ کرده‌وه‌ که‌ پێویسته‌ له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران یاساکان به‌ هه‌ماهه‌نگى و ته‌وافوق په‌سند بکرێن و ئه‌مه‌ش له‌ به‌رژه‌وه‌ندیى هه‌موو عێراقدایه‌.

له‌ به‌شێکى دیکه‌ى کۆبوونه‌وه‌که‌داجێگرى سه‌رۆک وه‌زیران باسى له‌وه‌ کرد که‌ کورد به‌ یه‌کگرتوویى و به‌ هێزێکى زیاتره‌وه‌ له‌ به‌غدا ئاماده‌ ده‌بێت و به‌شداریى کورد له‌ به‌غدا به‌ یه‌کگرتوویى ته‌نها له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیى کورددا نییه‌، به‌ڵکو خزمه‌ت به‌ به‌هێزکردن و چه‌سپاندنى بنه‌ماکانى فیدرالیزم و فره‌یى و دیموکراسى ده‌کات له‌ وڵات.

سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقیش به‌پێویستى زانى دانوستانه‌کانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌رده‌وام بن بۆ ئه‌وه‌ى به‌پێى ده‌ستور هه‌موو کێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کان چاره‌سه‌ر بکرێن.