منداڵێکى تازه‌ له‌دایکبوو ده‌دۆزرێته‌وه‌

نیسان 23, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

عومه‌رئاواره‌


له‌ سنورى شارۆچکه‌ى مه‌نده‌لى سه‌ر به‌ ناوه‌ندى گه‌رمیان منداڵێکى تازه‌ له‌ دایکبوو دۆزرایه‌وه‌ که‌ تاکو ئێستاکه‌ ئاشکرا نه‌بووه‌ له‌ لایه‌ن کێیه‌وه‌ فڕێدراوه‌.

محه‌مه‌د فایه‌ق به‌رپرسى پێشووى ڕاگه‌یاندنى قایمقامیه‌تى خورماتوو هه‌واڵه‌که‌ى پشت راستکرده‌وه‌و به‌جه‌ماوه‌ر نیوزى ڕاگه‌یاند: له‌ نزیک شارۆچکه‌ى مه‌نده‌لى منداڵێکى فڕێدراوى تازه‌ له‌ دایکبوو دۆزرایه‌وه‌ که‌ ته‌مه‌نى یه‌ک ڕۆژ ده‌بێت.

وتیشى: منداڵه‌که‌ له‌ ڕه‌گه‌زى نێره‌ ودۆخى ته‌ندروستى باشه‌ وله‌ پاش دۆزینه‌وه‌ى ڕاده‌ستى پۆلیسى ناوچه‌که‌ کرا وئه‌وانیش له‌ لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ راده‌ستى نه‌خۆشخانه‌ى شاره‌دییه‌که‌ کرا.