پله‌كانی گه‌رما له‌ هه‌رێم به‌رزده‌بێته‌وه‌

جه‌ماوه‌رنیوز

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، پێشبینی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاوكرده‌وه‌.

كه‌شناسی هه‌رێم پێشبینی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه‌ 24ی نیسانی بڵاوكرده‌وه‌ ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ په‌یدابونی هه‌ندێك په‌ڵه‌ هه‌ور.

كه‌شناسی هه‌وه‌شی خستۆته‌ روو پله‌ی گه‌رمی پارێزگاكانی هه‌رێم به‌رزده‌بێته‌وه‌. 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم پێشبینی كه‌ش و هه‌وای سبه‌ی پێنج شه‌ممه‌ 25ی نیسانی بڵاوكرده‌وه‌ ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ په‌یدابونی هه‌ندێك په‌ڵه‌ هه‌ور و له‌ پارێزگای دهۆك ئه‌گه‌ری بارینی نمه‌ باران هه‌یه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ ناوچه‌ شاخاویه‌كان.

ئەلبوومی وێنەکان