نه‌خۆشخانه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ هه‌ولێر كرایه‌وه‌

نیسان 24, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه‌ 24ی نیسان نه‌خۆشخانه‌ی ئیمرجێنسی پێشمه‌رگه‌ له‌ شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان كرایه‌وه‌.

نه‌خۆشخانه‌كه له‌ مانگی ئابی 2017ه‌وه‌ به‌ردی بناغه‌ی دانراوه‌،‌ تایبه‌ت ده‌بێت به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و بودجه‌كه‌شی له‌لایه‌ن ئه‌ڵمانیاوه‌ دابینكراوه‌.

درووستکردنی نەخۆشخانەکە لە چوارچێوەی هاوکاريیەکانی ئەڵمانیایە بۆ پێشمەرگەى كوردستان، جگە لە پێشمەرگە، کەسوکاری نزیکی پێشمەرگەش دەتوانن بۆ چارەسەر سەردانی نەخۆشخانەكە بکەن،  كه‌ بە سیستەمی ستاندارد درووستکراوە و  چارەسەری بریندار و نەخۆشیيە جۆراو جۆرەکان دەکرێت و ستافی نەخۆشخانەکەش پزيشکی کوردستان دەبن بە راوێژ لەگەڵ وڵاتی ئەڵمانیا.