خۆپیشاندان له‌ سۆدان به‌رداوامه‌

نیسان 24, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

له‌دوای له‌سه‌ر كار لابردنی عومەر بەشیر لە دەسەڵات له‌سه‌ر داوای خۆپیشاندەران ، بەڵام هێشتا خۆپیشاندان له‌ سوودان به‌رده‌وامه‌.

 خۆپیشانده‌ران داوای گۆڕینی ده‌سه‌ڵاتی سەربازی بۆ ده‌سه‌ڵاتی مه‌ده‌نی ده‌كه‌ن له‌ پێناو  دابینكردنی هه‌لی كار و ژیانێكی شایسته‌.
له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ خۆپیشانده‌ران داوای دادگایكردنی ده‌سه‌ڵاتدارانی سه‌رده‌می عومه‌ر به‌شیر ده‌كه‌ن.
له‌ دوای له‌سه‌ر كار لابردنی عومه‌ر به‌شیر له‌ رووی سیاسییه‌وه‌ زیاتر له‌ 100 حزب داوایان پێشكه‌شكردووه‌ به‌ ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی بۆ مۆڵه‌ت پێدانیان وه‌ك حزب كار بكه‌ن، به‌ڵام به‌شێكی زۆری ئه‌و حزبانه‌ی كه‌ داوایان پێشكه‌شكردووه‌ ڕه‌تكراوه‌ته‌وه‌ داواكانیان له‌ لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی سۆدان.