وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم: لیژنه‌ پێكهاتووه‌ بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غداد

نیسان 25, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

سه‌فین دزه‌یی، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند دوای ھەڵبژاردن و ھاتنە سەر ده‌سه‌ڵاتی عادل عەبدولمەھدی و سەردانەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا بەتایبەت لە بواری ئەمنی، سیاسی و کۆمەڵێک بواری دیکە، ھەروەھا چەندین لیژنەی ھاوبەش پێکھاتوە بۆ چارەسەرکردنی ھەندێک لەو کێشانە بەتایبەت مەسەلەی یەکخستنی پرسی تەعریفەی گومرکی.
له‌باره‌ی بودجه‌وه‌ ناوبراو وتی بودجە یەکێکە لەو بابەتانەی بە شێوەیەکی کاتیش بێت ئێستا داڕشتنێکی گونجاو دۆزراوەتەوە، بەتایبەت بۆ ساڵی 2019، بەڵام لەھەمان کاتدا ھاوکاری یەکتر بیین کە سیاغەیەکی گشتگیر و ھەمیشەیی بدۆزینەوە کە لە بەرژەوەندیی خەڵکی عێراق بێت و بێ گومانیش حکومەتی ھەرێمی کوردستانیش بەرژەوەندیی ھەموو خەڵکی عێراقی دەوێت و لەسەروی ئەولەویاتیشی بەرژەوەندیی خەڵکی ھەرێمی کوردستانە