وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات

نیسان 25, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

بڕیاره‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو 28ی نیسان مه‌ولوود چاوشئۆغلو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، سه‌ردانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بكات.

به‌پێی ئه‌و  زانیاریانه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ بڕیاره‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا سه‌ردانی هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌غدا و به‌سره‌ و هه‌ولێر بكات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای حكوومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه‌.