له‌ كه‌ركوك به‌رپرسێكی كورد له‌ كاره‌كه‌ی دوورده‌خرێته‌وه‌

نیسان 26, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

به‌ پێی نوسراوێك كه‌ كۆپێكی ده‌ست جه‌ماوه‌رنیوز كه‌وتووه‌ به‌رپرسێكی كورد له‌ كه‌ركوك دوور ده‌خرێته‌وه‌ كه‌سێكی عه‌ره‌ب له‌ جێگای داده‌نرێت.

بەڕێوەبەری پۆلیسی پاراستنی دامەزراوە نەوتییەکان کە، ئەفسەرێکی کوردە، بە بڕیارێکی وەزارەتی نەوتی عێراق لە کارەکەی دوورخرایەوە. ئەفسەرێکی عەرەب بەناوی، عەمید رافد تاڵب، کە خەڵکی بەغدایە، لە شوێنەکەی دانرا.

عەمید محەممەد تاهیر، بەڕێوەبەری لە کارلابراوی پۆلیسی پاراستنی دامەزراوە نەوتییەکان ڕایگه‌یاند بڕیارەکە سیاسییە و لە دژی کوردە.

له‌ مانگی 10ی ساڵی 2017وه‌ بە پێی ئامارەکان زیاتر لە پەنجا بەرپرس و بەڕێوبەری داموو دەزگاکان و سەرۆک بەشەکان کە پشکی کورد بوون له‌ كه‌ركوك دراونەتە عەرەب و توورکمان.