دزێك دوو كیلۆ زێڕ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی

نیسان 26, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

لە گەڕەکی ماسیکێی شاری دھۆک دزێک دوای ئەوەی دوو کێلۆ زێڕ و دوو ھەزار و 500 دۆلار لە ماڵێک دەدزێت، دوای 48 کاژێر پارە و زێرەکە فڕێدەداتەوە ماڵی خاوەنەکەی.

موقەدەم ھێمن سلێمان، گوتەبێژی پۆلیسی دھۆک راگەیاند هەفتەی رابردوو پۆلیس ئاگادارکرایەوە لە دزینی بڕێک زێڕ و پارە، پۆلیس دەستبەجێ دەستی بە لێکۆڵینەوە کرد، دوای 48 کاژێر، زێڕو پارەکە فڕێدراوەتەوە ماڵی خاوەنەکەی.

گوتەبێژی پۆلیسی دھۆک ئاماژەی بەوەشکرد هەرچەندە دوو کیلۆ زێڕ و بڕە پارەکە بۆ خاوەنەکەی گەڕاوەتەوە، "بەڵام لێکوڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە تاوەکو دەستگیرکردنی تومەتباران.