به‌به‌شداری شاندێكی حزبی سۆسیالیست یادی له‌ دایكبونی شای هۆڵندا كرایه‌وه‌

جه‌ماوه‌رنیوز
ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 27ی نیسان شاندێكی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی كۆنسوڵی هۆڵندا له‌ هه‌رێم به‌شداریان له‌ مه‌راسیمی له‌ دایك بونی شای هۆڵندا كرد.
شاندێكی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان كه‌ پێكهاتبوو له‌ به‌رێزان عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود، به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی و ڕزگار غه‌فور، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی و ڕه‌فعه‌ت محه‌مه‌د، ئه‌ندامی مه‌كنه‌بی سیاسی و ئاشتی گه‌رمیانی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندیه‌كان به‌شداریان كرد له‌ مه‌راسیمی یادی له‌ دایك بونی شای هۆڵندا ولیام ئه‌لیكسنده‌ر، شاندی حزبی سۆسیالیست په‌یامی پیرۆزباییان گه‌یانده‌ باڵوێز و كۆنسوڵی هۆڵندا له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان.

ئەلبوومی وێنەکان