کۆنفڕانسێک سه‌باره‌ت به‌مه‌ترسییه‌کانى ماده‌ هۆشبه‌ره‌کان و رێگاکانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى به‌ڕێوه‌چوو

نیسان 28, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


کاتژمێر 9:30ى سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌مه‌ 28-4-2019، شاندێکى په‌رله‌مانى کوردستان به‌ نوێنه‌رایه‌تیى سه‌رۆکایه‌تیى په‌رله‌مانى کوردستان، که‌ پێکهاتبوو له‌ عه‌بدوڵا حاجى مه‌حمود، سه‌رۆکى لیژنه‌ى پێشمه‌رگه‌و ناوخۆو ئاسایش و ئه‌نجوومه‌نه‌ خۆجێییه‌کان له‌ په‌رله‌مانى کوردستان و عوسمان سێده‌رى، جێگرى سه‌رۆکى لیژنه‌و نزار مه‌لا غه‌فار، ئه‌ندامى لیژنه‌که‌، له‌زانکۆى لوبنانى فه‌ره‌نسى له‌شارى هه‌ولێر، به‌شدارییان له‌ کۆنفڕانسى (مه‌ترسیییه‌کانى ماده‌ هۆشبه‌ره‌کان و رێگاکانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى) کرد.

کۆنفڕانسه‌که‌دا به‌ساتێک وه‌ستان بۆ گیانى پاکى شه‌هیدان ده‌ستىپێکردو پانێڵى یه‌که‌م به‌ناوونیشانى مه‌ترسى و قۆناغه‌کانى دیارده‌ى به‌کارهێنانى ماده‌ هۆشبه‌ره‌کان له‌هه‌رێمى کوردستان و پانێڵى دووه‌م به‌ناوونیشانى خۆپاراستن و چۆنیه‌تیى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى پێشکه‌ش کراو بڕیاردرا یاداشتێک سه‌باره‌ت به‌گیروگرفت و چۆنیه‌تیى چاره‌سه‌رکردنى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ماده‌ هۆشبه‌ره‌کان ئاراسته‌ى په‌رله‌مانى کوردستان بکرێت.

هه‌ر له‌ کۆنفڕاسه‌که‌دا له‌لایه‌ن به‌ڕێز عه‌بدوڵا حاجى مه‌حمود، سه‌رۆکى لیژنه‌ى پێشمه‌رگه‌و ناوخۆو ئاسایش و ئه‌نجوومه‌نه‌ خۆجێییه‌کان له‌ په‌رله‌مانى کوردستان، وتارى سه‌رۆکایه‌تیى په‌رله‌مانى کوردستان خوێندرایه‌وه‌ که‌ تیایدا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌کرد که‌ ئاڵۆزى وه‌ک مه‌ترسیى ماده‌ هۆشبه‌ره‌کان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی، له‌پاڵ ره‌هه‌نده‌ کۆمه‌ڵایه‌تى و ئابوورى و ده‌روونییه‌کان، ره‌هه‌ندى سیاسیى هه‌یه‌و په‌یوه‌ندیداریشه‌ به‌ تاوانه‌ رێکخراوه‌کانى وه‌ک گه‌نده‌ڵى و تیرۆر.


ووتیشى : راپۆرته‌ جیهانى و زانیارییه‌کان له‌باره‌ى به‌کارهێنانى ماده‌ هۆشبه‌ره‌کان و خستنه‌ڕووى رێگاکانى دزه‌کردن و بازرگانیکردن پێوه‌یان به‌شێوه‌یه‌کى خێراو فراوان، مایه‌ى مه‌ترسى و نیگه‌رانین و ئه‌رکى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌و به‌رلێگرتنیان له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌ یاسایى و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ لۆکاڵییه‌کان، پێویستیى به‌ هه‌ماهه‌نگیى هه‌رێمى و زۆرجار نێوده‌وڵه‌تیش هه‌یه‌.


ده‌قى وتاره‌که‌ی به‌رێز عه‌بدوڵا حاجى مه‌حمود ...