Error: No articles to display

بارزانى و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریکا بارودوخى سیاسى عێراق تاوتوێ ده‌که‌ن

ئاب 29, 2018
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 29 ى ئابى 2018، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریکا مایک پۆمپیۆ پێوه‌ندى به‌ مه‌سعود بارزانییه‌وه‌ کرد.
 
له‌و په‌یوه‌ندیه‌ ته‌له‌فۆنیه‌دا بارودۆخى سیاسیى عێراقیان تاوتوێ کرد، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریکا ستایشى ڕۆڵى بارزانى کرد له‌ پڕۆسه‌ى سیاسیى عێراق له‌ دواى هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و ئه‌و ڕۆڵه‌ى به‌ گرینگ له‌قه‌ڵم دا، هه‌روه‌ها بیروڕا له‌باره‌ى دوایین پێشهاته‌ سیاسییه‌کان و دانوستانه‌کانى نێوان لایه‌نه‌کان پێوه‌ست به‌ دامه‌زراندنى حکوومه‌تى تازه‌ى عێراق ئاڵوگۆڕ کرا.
 
هاوکات ڕۆشنایى خرایه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ى که‌ چۆن له‌ ماوه‌یه‌کى نزیکدا حکوومه‌تى تازه‌ى عێراق دابمه‌زرێ.
 
هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندیه‌ ته‌له‌فونیه‌دا، بارزانى و مایک پۆمپیۆ جه‌ختیان له‌ به‌رده‌وامى ڕاوێژ و پێوه‌ندییه‌کانى نێوان هه‌ردوو لا کرده‌وه‌.