قائیمقامیه‌تى سلێمانى سیمینارێک بۆ ئارایشتگاکان ده‌کاته‌وه‌

نیسان 29, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


قائیمقامیه‌تى سلێمانى سیمینارێکى تایبه‌ت بۆ خاوه‌نى ئارایشتگاکانى سلێمانى رێکده‌خات و مامۆستایه‌کى نێوده‌وڵه‌تى وانه‌کان ده‌ڵێته‌وه‌.

سیمیناره‌که‌ به‌ سه‌رپه‌رشتى ئاوات محه‌مه‌د- قائیمقامى سلیمانى و ‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ل لیژنه‌هاوبه‌شه‌کان رێکخرا و ماوه‌ى سێ رۆژ ده‌خایه‌نێت.

له‌ سه‌ره‌تاى سیمیناره‌که‌شدا ئاوات محه‌مه‌د- قائیمقامى سلێمانى باسى له‌ گرنگى ئه‌م جۆره‌ کارانه‌ کرد و رایگه‌یاند: ده‌مانه‌وێت ئارایشتگاکانى سلێمانى له‌رووى کارکردن و رێنماییه‌کانه‌وه‌ به‌راورد به‌ وڵاتانى پێشکه‌وتوو دوانه‌که‌ون، به‌تایبه‌ت پابه‌ندى رێنماییه‌ ته‌ندروستیییه‌کان بن و گرنگى به‌ پێشکه‌وتنى پیشه‌که‌یان بده‌ن. وتیشى ئامانجى ئێمه‌ پێدانى رێنماییى و زانیارى نوێیه‌ به‌ ئارایشتگاکان، وه‌کو لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانیش کار به‌ ته‌واوى ئه‌و رێنماییه‌ ته‌ندروستییانه‌ ده‌که‌ین که‌ له‌ جیهاندا کاریان پێده‌کرێت.

به‌یان عه‌زیز- وانه‌بێژى سیمیناره‌که‌ و مامۆستاى جوانکارى له‌ کۆلێژى جوانکارى ئه‌مریکا رایگه‌یاند: ئامانجمان پێدانى هوشیارییه‌ ده‌رباره‌ى پاک وخاوینى شوینى کارکردن و دیزاینکردنى شوینى کارکردن و راستگویى له‌ ئیشکردندا و نهینى پارێزى له‌گه‌ل ئه‌و خانمانه‌ى که‌ ئیشیان بۆ ده‌کرێت. وتیشی: به‌شێکى زۆر رێنمایى نوێمان دا به‌ خاوه‌ن و ئه‌و که‌سانه‌ى له‌ ئارایشتگاکاندا کار ده‌که‌ن، ئه‌و رێنماییانه‌ش له‌سه‌ ئاستى وڵاتانى پێشکه‌وتوو کاریان پێده‌کرێت.

له‌ میانى سیمیناره‌که‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ش کرا که‌ گرنگیدان به‌ پاراستنى ته‌ندروستى ئه‌و که‌سانه‌ى سه‌ردانى ئارایشتگاکان ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌ى له‌و شوێنانه‌دا کارده‌که‌ن ده‌بێت کارى له‌پیشینه‌ى ئارایشتگاکان بێت.

هه‌میشه‌ داواى تازه‌گه‌رى بکه‌ .له‌ درێژه‌ى سیمیناره‌که‌ باسى له‌وه‌شکرد ده‌بێت ئاگات له‌ به‌رزو نزمى ده‌نگت بیت به‌رامبه‌ر ئه‌وکه‌سانه‌که‌ ئیشیان بو ده‌که‌یت. ئاگات له‌ جل وبه‌رگ بیت تایبه‌ت به‌و کاره‌ى که‌ ده‌یکه‌یت. هه‌ولبده‌یت قه‌ناعه‌ت به‌و خانمانه‌ بکه‌ى ئه‌وستایله‌ى بۆ هه‌لبژیریت که‌ بوى ده‌کونجیت .خاوه‌نى ئارایشتگاکه‌ خۆى بناسینت به‌و خانمانه‌ى که‌ جوانکاریان بۆ ده‌کات.گوێ گرتن باشترین ریگا‌یه‌ بۆ دروستکردنى به‌یوه‌ندى له‌ نیوان خاوه‌نکاره‌که‌و ئه‌و که‌سانه‌ى کاره‌که‌ى بۆ ده‌کریت .
له‌کوتایدا ده‌ستخوشى ئاراسته‌ى قائیمقامیه‌تى سلیمانى و لیژنه‌ى ئارایشتگاکان کرا بۆئاماده‌کردنى ئه‌م سیمیناره‌.