له‌دوو رۆژى ڕابردوودا 14 تۆمه‌تبار به‌هۆى ڕاوى جۆراو جۆرده‌ستگیرکران

نیسان 29, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


به‌هۆکارى ڕاوکردنى ماسى ڕاوى و ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ى کێوى و هه‌ڵگرتنه‌وه‌ى تۆڕى ناو ڕووبارو ده‌ریاچه‌کان و دیارده‌ى خه‌ڵوزکردن و بیرلێدان له‌ماوه‌ى (48) کاتژمێرى ڕابردوودا له‌سنوره‌کانى (دوکان / شاره‌زور / ده‌ربه‌ندیخان/ چه‌مچه‌ماڵ/ ماوه‌ت/ سلێمانى )توانرا (14) ڕاوچى ده‌ستگیربکرێت .

له‌و باره‌یه‌وه‌ عمید هێمن کمرخان به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندن له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى دارستان وژینگه‌ى سلێمانى ڕایگه‌یاند : له‌درێژه‌ى کارو چالاکیه‌کانى پۆلیسى دارستان مه‌فره‌زه‌کانمان به‌رده‌وامن له‌ ڕێگریکردن له‌ سه‌رپێچیکاران بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ، له‌ ئه‌نجامى ده‌رچونى مه‌فره‌زه‌یه‌کى به‌شى پۆلیسى دارستان و ژینگه‌ى (دووکان ) بۆ سه‌ر ده‌ریاچه‌ى دووکان گونده‌کانى (گرده‌سۆران /تۆربه‌ سێناجیان / خۆشاو /ته‌نگژێ /په‌ڵکۆ / واتێ ) توانیان ده‌ست به‌سه‌ر (8) تۆڕى ماسیدا بگرن .

هه‌روه‌ها مه‌فره‌زه‌یه‌کى به‌شى پۆلیسى دارستانى( شاره‌زور )له‌گه‌ڵ بنکه‌ى وارماوا له‌دوو چالاکیاندا توانیان (7) ڕاوچى ده‌ست گیر بکه‌ن که‌ سه‌رقاڵى ڕاوکردنى ماسى ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ى کێوى و بوون هاوکات توانرا ده‌ست به‌سه‌ر (1) چه‌کى جۆرى کڵاشنکۆف و (1) ئۆتۆمبیل و (9) ماسى (14) تۆڕدا بگیرێت . .

له‌لایه‌کى تره‌وه‌ له‌ ئه‌نجامى دوو ده‌رچونى جیاوازى مه‌فره‌زه‌کانى به‌شى پۆلیسى دارستانى ( ده‌ربه‌ندیخان ) بۆ بۆ ناو ده‌ریاچه‌ توانرا (5) تۆرى ماسى هه‌ڵبگرنه‌وه‌ و چه‌ند ماسیه‌ک زیندوو له‌تۆڕه‌کان خرانه‌وه‌ ناو ده‌ریاچه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا توانیان (2) ڕاوچى ده‌ستگیربکرێت که‌ سه‌رقاڵى خه‌ڵوزکردن بوون هاوکات ده‌ست گیرا به‌سه‌ر (7) حه‌وت فه‌رده‌ خه‌ڵوزو (2) ئۆتۆمبێل دا .

له‌هه‌مان کاتدا / مه‌فره‌زه‌یه‌کى بنکه‌ى پۆلیس دارستان و ژینگه‌ى (ئاغجه‌له‌ر ) سه‌ربه‌به‌شى چه‌مچه‌ماڵ له‌ ده‌رچونێکیان بۆسه‌ر زێى بچوک توانیان (2) ڕاوچى ده‌ستگیربکه‌ن هاوکات توانیان (7) تۆڕى ماسى هه‌ڵبگرنه‌وه‌ و چه‌ند ماسیه‌کى زیدوو بخه‌نه‌وه‌ ناوده‌ریاچه‌و ڕووباره‌کان . هه‌روه‌ها مه‌فره‌زه‌یه‌کى بنکه‌ى پۆلیسى دارستان و ژینگه‌ى (گاپیڵۆن ) سه‌ر به‌به‌شى ماوه‌ت له‌ ده‌رچونێکیان بۆ سنورى گوندى مالومه‌ توانیان (1) هاووڵاتى ده‌ستگیر بکه‌ن که‌ سه‌رقاڵى بڕینى دارى دارستانه‌کان بوو هاوکات ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر (1) مشارى کاره‌بایى و (1) ته‌وردا .

هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا / مه‌فره‌زه‌یه‌کى بنکه‌ى پۆلیسى دارستان و ژینکه‌ى (بازیان ) سه‌ر به‌ به‌شى سلێمانى له‌ده‌رچونێکیان توانیان (2) هاووڵاتى له‌سه‌ر دیارده‌ى بیرلێدان به‌شێوه‌یه‌کى نایاسایى ده‌ستگیربکه‌ن هاوکات توانیان ده‌ست به‌سه‌ر (1) ئامێرى بیرهه‌ڵکه‌ندندا بگرن .

عمید هێمن په‌ڕاوى لێکۆڵینه‌وه‌ بۆ ده‌ستگیرکراوان کرانه‌وه‌ و ڕاده‌ستى دادگا کران بۆ وه‌رگرتنى ڕێکارى یاسایى .