Error: No articles to display

سلێمانی ... هاوسەنگی لەنێوان بەرهەمی ناوخۆ و هاوردەكراوەكاندا رادەگیرێت

ئاب 29, 2018
به‌مه‌به‌ستى به‌رزنه‌بوونه‌وه‌ى نرخ و راگرتنى هاوسه‌نگى له‌نێوان به‌رهه‌مى ناوخۆ و هاورده‌کراو له‌به‌رهه‌مه‌کانى په‌له‌وه‌ر و ئاژه‌ڵ، رێژه‌ى هاورده‌کرنیان له‌ مانگى ئاینده‌دا گۆرانکارى تێدا ده‌کرێت. 
 
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ 29 ى ئابى 2018 له‌ دیوانى قائیمقامیه‌ت، ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامى سلێمانى له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى دیارى کردنى به‌روبومى ئاژه‌ڵى و په‌له‌وه‌رى پارێزگاى سلێمانیدا کۆبوویه‌وه‌ و پاش هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئاستى به‌روبومى ناوخۆیى بڕیاردرا پێداچونه‌وه‌ به‌بڕى ئه‌و به‌روبوم و پێداویستیانه‌دا بکرێت که‌ هاورده‌ى پارێزگاى سلێمانى ده‌کرێت.
 
له‌ دواى کۆبونه‌وه‌که‌ش رزگار حمد خدر جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڕوه‌به‌رایه‌تى کشتوکاڵى سلێمانى رایگه‌یاند: به‌له‌به‌رچاوگرتنى به‌رز نه‌بوونه‌وه‌ى نرخ و راگرتنى هاوسه‌نگى له‌نێوان به‌رهه‌مى ناوخۆ و هاورده‌کراوه‌ لیژنه‌که‌ بڕیارى داوه‌ له‌ مانگى ئه‌یلول-دا گۆرانکاراى له‌ جۆر و بڕى ئه‌و کاڵا و شمه‌کانه‌دا بکات که‌ هاورده‌ى شارى سلێمانى ده‌کرێت.
 
سه‌باره‌ت به‌ جۆر و بڕى ئه‌و پێداویستیانه‌ى هاورده‌ى شارى سلێمانى ده‌کرێت، وتی: بڕیاردرا رێگه‌ به‌ هاتنه‌ ناوه‌وه‌ی5 سه‌د تۆن مریشک و 5 سه‌د تۆن گۆشتى سور ده‌درێت هه‌روه‌ها 8 سه‌د تۆن ماسى له‌گه‌ڵ 5 سه‌د و ده‌ تۆن هێلکه‌ هاورده‌بکرێت له‌به‌ر زۆربوونى خواست له‌ وه‌رزى پایزدا.
 
وتیشی: بۆ مانگى ئه‌یلول پێداویستى شارى سلێمانى پێویستى به‌ 5 سه‌د سه‌ر ئاژه‌ڵى زیندوو  هه‌یه‌ بۆیه‌ له‌ ڕێگه‌ى فرۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانیه‌وه‌ هاورده‌ ده‌کرێت.