حكومه‌تی هه‌رێم پشووی ڕاگه‌یاند

نیسان 30, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی كرێكارانه‌وه‌ پشووی ڕاگه‌یاند.

سەفین موحسین دزەیی، وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگه‌یاند بەبۆنەی رۆژی كرێكارانی جیهانەوە گەرمترین پیرۆزبایی لە كرێكارانی كوردستان وعێراق وجیهان دەكەین وهیوادارین ئەم جەژنە ببێتە مایەی دابینكردنی ماف وخواست وشایەستەییەكانیان .

وتیشی بەم بۆنەیەشەوە بەسەرجەم هاووڵاتیانی ئازیزی هەرێمی كوردستانی رادەگەیەنین سبەی چوارشەمە 1ی ئایار لە دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەبێتە پشووی فەرمی.