كۆنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك بۆ كاتێكی نادیار دواخرا

نیسان 30, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

ئه‌مڕۆ 30ی نیسان ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک نه‌یتوانی نیسابی ئاسایی ته‌واو بكات بۆ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن،  بۆ کاتێکی نادیاریش کۆبونەوەکە دواخرا.

تەحسین کەهیە، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە کۆنگره‌یه‌كی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند ویستمان ئەمڕۆ لەسەر هەندێک پرسی تایبەت بە پارێزگای کەرکووک کۆببینەوە، بەڵام لە ئەنجامدانی کۆبوونەوەکە شکستمان هێنا، چونكە ھەندێك لە ئەندامانی ئەنجوومەن ئامادە نەبوون.