به‌یاننامه‌ى مه‌کته‌بى ڕێکخراوه‌ پیشه‌یى و جه‌ماوه‌رییه‌کان به‌بۆنه‌ى (یه‌ک)ى ئایار رۆژى جیهانى کرێکاران

نیسان 30, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


۱ ى ئایارى ۲۰۱۹ ، ڕێکه‌وتى (۱۳۳) هه‌مین ساڵیادى ڕاپه‌ڕینى کرێکارانى شارى (شیکاگۆ) ى ئامریکایه‌ ، دژ به‌ بێ دادى و چه‌وسانه‌وه‌ و سته‌م .

ئه‌وان له‌م ڕۆژه‌دا مانگرتنێکى گه‌وره‌یان به‌ڕێوه‌ برد و بونه‌ پێشه‌نگ بۆ خه‌باتى چینى کرێکارى و وه‌ستانه‌وه‌ به‌ ڕووى سته‌م و زۆردارى خاوه‌ن کار و کۆمپانیاکان دا.
له‌وکاته‌وه‌ ڕۆژى یه‌کى ئایار بۆته‌ یادێکى نێو نه‌ته‌وه‌یى مه‌زن و به‌هادار.

هه‌موو ساڵێک و له‌م یاده‌دا ، کرێکارانى سه‌رتاسه‌رى جیهان ده‌ڕژێنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌کان و ده‌نگى ناڕه‌زایه‌تییان به‌رز ده‌که‌نه‌وه‌ دژى پێشێلکارى مافه‌کانیان که‌ له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداران و خاوه‌نکاره‌کانه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت.

شانبه‌شانى کرێکاران ، ته‌واوى ئازادى خوازان و ژیان دۆست و مرۆڤ دۆسته‌کان جارێکى تر په‌یمانى تێکۆشانى دژ به‌ سته‌م و نا دادگه‌رى و چه‌وساندنه‌وه‌ ، نوێ ده‌که‌نه‌وه‌ .

جێگاى نیگه‌رانیه‌ که‌ له‌ ئێستادا ئه‌م یاده‌ پێ‌ شکۆیه‌ ده‌کرێته‌وه‌ ، له‌ زۆربه‌ى ووڵاتانى جیهان دا کرێکاران له‌ ژیانێکى سه‌خت دا ده‌ژین و قه‌یرانه‌ جۆربه‌جۆره‌کان گوزه‌رانى کرێکارانى چه‌ند قات قورس کردووه‌ و شه‌ێ‌ و ماڵ وێرانى و نا سه‌قامگیرى سیاسى و داته‌پینى ئابورى به‌شێک له‌ ووڵاتان و مایه‌ پوت بوونى بانکه‌کان و داخستنى چه‌ندین کۆمپانیاى گه‌وره‌ و بێ کار بوونى سه‌دان هه‌زار کرێکار ، بوونه‌ته‌ دیمه‌نێکى چه‌ند باره‌ى هه‌موو ڕۆژێک .

بێ گومان له‌م ناوچه‌یه‌ش به‌ گشتى و هه‌رێمى کوردستان به‌ تایبه‌تى ، بارودۆخ و ژیانى چینى کرێکار سه‌خته‌ و به‌هۆى قه‌یرانى ئابورى و کێشه‌ى پاشه‌که‌وت و نه‌بونى مووچه‌ و وه‌ستانى پڕۆژه‌کان و داخستنى به‌شێک له‌ کۆمپانیا و ناسه‌قامگیرى بازاێ‌ و هه‌نگاوه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێم بۆ زیاد کردنى باج و ڕسومات و که‌مکردنه‌وه‌ى خه‌رجیه‌کانى حکومه‌ت .

هێنده‌ى تر ژیانى کرێکارانى سه‌خت کردووه‌ و بێکارى و گرانى بازاڕیش مۆته‌که‌یه‌کى گه‌وره‌ى ژیانى ئه‌م چینه‌یه‌ وهه‌موو ئه‌مانه‌ پێکه‌وه‌ ، ژیانى کرێکاریان کردۆته‌ دۆزه‌خ و داتاکان ئاماژه‌ى ترسناکمان پێ‌ ده‌لێن له‌ هه‌ڵکشانى رێژه‌ى بێکارى وهه‌ژارى له‌ ناوچینى کرێکارانى که‌رتى تایبه‌ت و که‌رتى گشتى دا.

ئێمه‌ له‌ (مه‌کته‌بى ڕێکخراوه‌ پیشه‌یى و جه‌ماوه‌رییه‌کان)ى حزبى (سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان) پشتگیرى ته‌واوى مافه‌کانى چینى کرێکار ده‌که‌ینه‌وه‌ و
داوا له‌ په‌ڕله‌مانى کوردستان و کابینه‌ى نوێى حکومه‌تى هه‌رێم و هه‌موو لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان و سه‌ندیکا و تاک به‌ تاکى کۆمه‌ڵگا به‌ گشتى و کرێکاران به‌ تایبه‌تى ده‌که‌ین ، که‌ هه‌وڵه‌کانیان چێ‌ بکه‌نه‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستى هه‌رچى زووه‌
ده‌رکردنى یاساى ( کار و خانه‌نشینى و بیمه‌ى کۆمه‌ڵایه‌تی) و ده‌ستنیشان کردنى کرێى گونجاو بۆ کرێکار و نه‌هێشتنى هه‌ر شێوازێکى چه‌وسانه‌وه‌ و سوکایه‌تى کردن به‌ کرێکاران له‌ شوێنى کاردا.

کرێکارانیش پێویسته‌ بۆ به‌ده‌ست هێنانى خواست و مافه‌کانیان یه‌ک ده‌نگ و یه‌ک هه‌ڵوێست بن و له‌ ڕێگاى یاسا و کار و خه‌باتى ده‌سته‌ جه‌معییه‌وه‌ تێبکۆشن بۆ ژیانێکى باشتر و شایسته‌ .

به‌رز و پیرۆز بێت (1) ى ئایار ، ڕۆژى جیهانى چینى کرێکار


حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان
مه‌کته‌بى ڕێکخراوه‌ پیشه‌یى و جه‌ماوه‌رییه‌کان

۱ - ٥ -۲۰۱۹