خه‌باتى شاخ و شه‌هید کردنى پۆلێک پێشمه‌رگه‌ى سۆسیالیست

نیسان 30, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


له‌ڕۆژانى سه‌ختى خه‌بات و تێکۆشانى شاخ جگه‌ له‌به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى دوژمن و حزبى به‌عس کێشه‌و ململانێى قوڵ له‌نێوان لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان هه‌بوو که‌زۆرجار شه‌ڕى براکوژى و روبه‌روبونه‌وه‌ رویده‌دا به‌هۆیه‌شه‌وه‌ چه‌ندین پیشمه‌رگه‌ شه‌هید ده‌کران و ده‌بونه‌ قوربانى ،له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا له‌هێرشێکدا بۆسه‌ر حزبى سۆسیالیست چه‌ندین پێشمه‌رگه‌ شه‌هید کران ، له‌و انه‌ش هه‌ریه‌که‌ له‌ شه‌هیدان

1- حاجى مسته‌فاهه‌ڵشۆى فه‌رمانده‌ى هه‌رێمى 6ى حزبى سۆسیالیست.
2- عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د ناسراو به‌ عه‌بدوڵابه‌گ جێگرى فه‌رمانده‌ى هه‌رێمى 6 و به‌ دیلى شه‌هید کرا.
3- شریف خدر شریف
4- ئه‌حمد عبدولا هه‌لشۆى
5- شریف حه‌مه‌ شریف پیشمه‌رگه‌
6- عمررسول فراش قلادزى
7- کریکار پیرداود هه‌ولیر به‌ ئه‌سیرى شه‌هید کرا
8- ئیدریس هه‌ولیر پیشمه‌رگه‌
9- مامۆستا ێلاح سید محمد هه‌ولیر سکرتیرى یه‌کیه‌تى لاوان و قوتابیانى سۆسیالیست
10- فاروق گلى تاقانه‌ ناسراو به‌ فریدون سکرتاریه‌تى لاوان
11- خدر ئه‌حمد قلادزى
12- محمود حه‌ مه‌ تاته‌ چه‌ند رۆژێک پیشتر که‌دواى چاره‌سه‌ر له‌ سوید گه‌رابۆوه‌ دواى ئه‌وه‌ى بریندارکرابوو.

ئه‌و شه‌هیدانه‌ جگه‌ له‌مه‌حمودى حه‌مه‌ تاته‌ زۆریان به‌ دیلى گوله‌ باران و شه‌هید کران و ئه‌حمه‌د ناوێک دووکه‌سى په‌که‌که‌ له‌وێ‌ لاى سۆسیالیست بوون ،میوان بوون شه‌هید یان کردن وله‌ دواى ئه‌وه‌ش چونه‌ سه‌ر باره‌گاکانى حزبى شیوعى و 72که‌سیان شه‌هید کردن له‌ ژن و پیاوى پیشمه‌رگه‌ى حزبى شیوعى و به‌ دیل گرتنى مامۆستا که‌ریم ئه‌حمه‌د ومامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د بانى خێڵانى و کاک قادرى ئاسکه‌ ئه‌بوشوان و چونکه‌ حزبى شیوعى باوه‌ریان به‌وه‌ نه‌بو یه‌کێتى شه‌ڕیان بکه‌ن هه‌ر بۆیه‌ حزبى شیوعى خۆى بۆ شه‌ر ئاماده‌نه‌ کرد و خۆشى بۆ کشانه‌وه‌ش ئاماده‌نه‌کرد بۆیه‌ گیران و ئه‌و هه‌موو شه‌هیده‌یان هه‌بوو یادى شه‌هیدانى حزبى سۆسالیست 36ساڵ پێش به‌ ناحه‌ق زۆریان به‌ دیلى شه‌هید کران .

سڵاو بۆ گیانى باکی ئه‌و شه‌هیدانه‌ که‌له‌ئێستادا به‌هه‌زاران قوتابی له‌رێبازه‌که‌یان به‌ر ده‌وامن .