Error: No articles to display

حزبی سۆسیالیست و یه‌كێتی: ئه‌م قۆناغه‌ پێویستی به‌ یه‌كهه‌ڵوێستییه‌‌

ئاب 30, 2018
ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ به روارى  30ی ئاب شاندیکى مه کته بى سیاسی حزبى سۆسیالست دیموکراتى کوردستان که پێکهاتبوو له هه ڤاڵان رزگارغفور، کارگێرى مه کته‌بی سیاسی و هه‌ڤاڵ ڕه‌فعه‌ت محه‌مه‌د، ئه ندامى مه کته بى سیاسی و هه ڤاڵ دکتۆر فه‌رهاد تۆفیق، ئه ندامى ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی له‌گه‌ڵ مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له‌ شاری سلێمانی کۆبونه‌وه‌.
 
وه‌ڤدی حزبی سۆسیالیست له‌لایه‌ن مه‌لا به‌ختیار،به‌رپرسی ده‌سته‌ی کارگێڕی و حاکم قادر حه‌مه‌جان و عومه‌ر فه‌تاح ، ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێری و شێرکۆ میروه‌یس و شاڵاو كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ، ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان به‌ گه‌رمی پێشوازی کران.
 
له‌ کۆبونه‌وه‌که‌ ته‌ئکید کرایه‌وه‌ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌کانی هه‌ردوو حزب که‌ هه‌میشه‌ پاڵپشت بوون له‌ پرسه‌ نه‌ته‌وییه‌ چاره‌نوسسازه‌کاندا. 
 
له‌ ته‌وه‌رێکی تری کۆبونه‌وه‌که‌دا باس له‌ گۆڕانکاریه‌کانی ناوچه‌که‌ و عێراق و کوردستان کرا هه‌ردوو لا جه‌ختیان له‌سه‌ر یه‌ک هه‌ڵوێستی و یه‌کده‌نگی لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانی هه‌رێمی كوردستان كردوه‌ له‌ به‌شداریکردنی کورد له‌ حکومه‌تی داهاتووی عێراق تا له‌و رێگه‌یه‌وه‌ گه‌لی کورد به‌ مافه‌ڕه‌واکانی بکات.
 
له‌ ته‌وه‌رێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوو مه‌کته‌بی سیاسی حزبی سۆسیالیست و یه‌کیتی نیشتمانی به‌ پێویستیان زانی لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانی هه‌رێمی کوردستان به‌یه‌ک پرۆژه‌وه‌ دانوستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ عێراقیه‌کاندا بکه‌ن بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی داهاتووی عێراق تا له‌و چوارچێوه‌یه‌دا کورد به‌ هێزیه‌کی کاریگه‌رتر شه‌ریک بێت له‌ بڕیاردان.
 
له‌ کۆبونه‌وه‌که‌دا گفتوگۆ کرا له‌سه‌ر کارکردن به‌ ده‌ستووری عێراق بۆ به‌ دیهێنانه‌ی مافه‌کانی گه‌لی کورد له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌ستووردا و به‌ پێویستزانرا هه‌موو لایه‌نه‌کانی کوردستان بگه‌نه‌ سازان له‌ پێناو مافه‌ ڕه‌واکانی کوردستانیان.
 
له‌ کۆتایی کۆبونه‌وه‌که‌دا جه‌خت له‌سه‌ر توندتۆڵکردنی په‌یوه‌ندیه‌کانی هه‌ردوو حزب کرایه‌وه‌.