نێچیرڤان بارزانى و کونسوڵى کۆمارى میسرى عه‌ره‌بى کۆبوونه‌وه‌

نیسان 30, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان پیرۆزباییى ده‌ستبه‌رکاربوونى له‌ به‌ڕێز ئه‌حمه‌د حارس کونسولى کۆمارى میسرى عه‌ره‌بى له‌ هه‌رێمى کوردستان کرد و هیواى سه‌رکه‌وتنى بۆ خواست له‌ ئه‌رکى نوێیدا، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان و کۆمارى میسرى دووپات کرده‌وه‌ و هیواى خواست له‌ هه‌موو بواره‌کاندا به‌تایبه‌تى له‌ بوارى بازرگانی، ئابوورى و گه‌شتیاریدا په‌یوه‌ندییه‌کان به‌هێزتر بکرێن و له‌مباره‌یه‌وه‌ هه‌موو هاوکارى و ئاسانکارییه‌کى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستانى دووپات کرده‌وه‌.

هه‌ر له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا که‌ نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 30-4-2019 له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، نێچیرڤان بارزانى پوخته‌یه‌کى ده‌رباره‌ى قۆناغى شه‌ڕى دژى داعش و قۆناغى دواى نه‌مانی، به‌ره‌وپێشچوونى په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، باشتربوونى دۆخى ئابوورى و هه‌وڵه‌کان بۆ پێکهێنانى کابینه‌ى نوێى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان پێشکه‌ش کرد.

لاى خۆیه‌وه‌ ئه‌حمه‌د حارس خۆشحاڵیى خۆى به‌ یه‌که‌م دیدارى له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیران دواى ده‌ستبه‌کاربوونى وه‌ک کونسولى وڵاته‌که‌ى ده‌ربڕى و پوخته‌یه‌کى له‌ کار و چالاکییه‌کانى وڵاته‌که‌ى له‌ هه‌رێمى کوردستان پێشکه‌ش کرد و خواستى وڵاته‌که‌ى بۆ به‌ره‌وپێشبردنى زیاترى په‌یوه‌ندییه‌کانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان به‌تایبه‌تى له‌ بواره‌کانى بازرگانی، ئابووری، گه‌شتیارى و زانیستیدا، نیشان دا.