به‌ڕێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود پێشوازى له‌شاندێکى سه‌ربازى ئه‌ڵمانیا ده‌کات

جه‌ماوه‌رنیوز


ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه‌ 30ى نیسانى 2019 له‌ شارى سلێمانى ، به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود پێچوازیکرد له‌شاندێکى سه‌ربازى ئه‌ڵمانیا که‌ پێکهاتبوون له‌ ڕائید مونیکا، ڕاوێژکارى فه‌رمانده‌ى هێزه‌کانى ئه‌ڵمانیا له‌ کوردستان و عێراق شاندێکى هاوه‌ڵى .

له‌دیدارێکدا باس له‌ره‌وشى هه‌نوکه‌ى عێراق و کوردستان و ناوچه‌که‌ کرا و تیشکخرایه‌ سه‌ر رۆڵى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان له‌ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى چه‌کدارانى داعش و کۆتاییهێنانى ئه‌و رێکخراوه‌ له‌ناوچه‌که‌ .

هه‌روه‌ها به‌گرنگه‌وه‌ باس له‌رۆڵى هاوپه‌مانان کرا به‌تایبه‌تیش وڵاتى ئه‌ڵمانیا له‌روبه‌روبونه‌وه‌ى داعش و پێشکه‌ش کردنى هاوکارى سه‌ربازى و مه‌شقپێکردنى پێشمه‌رگه‌ بۆ روبه‌روبونه‌ى تیرۆر .

په‌یوه‌ندى دۆستانه‌ى هه‌رێمى کوردستان و حزبى ولایه‌نه‌ سیاسیه‌کان وحزبى سۆسیالیست له‌گه‌ڵ وڵاتى ئه‌ڵمانیا و به‌هێزکردنى په‌یوه‌ندیه‌کان ته‌وه‌رێکى ترى دیداره‌که‌بوو .

ئەلبوومی وێنەکان