به‌ڕێز عه‌بدوڵاى حاجى مه‌حمود سه‌ردانى به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی ده‌کات

ئایار 01, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


به‌ڕێز عه‌بدوڵاى حاجى مه‌حمود، به‌رپرسى ده‌سته‌ى کارگێڕى مه‌کته‌بى سیاسى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان سه‌ردانى به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانى کرد.

له‌دیدارێکدا باس له‌ره‌وشى سیاسى کوردستان و عێراق کرا به‌تایبه‌تیش پرۆسه‌ى پێکهێنانى حکومه‌تى نوێى هه‌رێمى کوردستان و رێکه‌وتنى لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ گرنگه‌ .

هه‌ردولا هاوڕابوون له‌سه‌ر هه‌رچى زووه‌ کاربکرێت بۆ پێکهێنانى کابینه‌ى نوێى حکومه‌ت له‌روه‌شه‌وه‌ لێکتێگه‌یشتن و گفتوگۆ به‌پێویستزانرا بۆئه‌وه‌ى چیدى هاوڵاتیانى هه‌رێمى کوردستان له‌چاوه‌ڕوانیدا نه‌مێننه‌وه‌.

هه‌رله‌دیداره‌که‌دا جه‌خت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندى نێوان لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان کرایه‌وه‌ به‌تایبه‌تیش له‌پرسه‌ چاره‌نوس سازه‌کان له‌پێناو حزمه‌تکردن به‌هاوڵاتیان و ره‌وشى هه‌رێمى کوردستان و په‌یوه‌ندى نێوان حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان و یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان ته‌ئکیدى له‌سه‌ر کرایه‌وه‌ .