گه‌شتى ڕاسته‌وخۆى نێوان سلێمانى و چه‌ند شارێکى ئه‌ڵمانیا ده‌ستپێده‌کات

ئایار 04, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى فڕۆکه‌خانه‌ى سلێمانى ڕایگه‌یاند، له‌ سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌وه‌، گه‌شتى ڕاسته‌وخۆى فڕۆکه‌خانه‌ى سلێمانى بۆ فڕۆکه‌خانه‌کانى کۆڵن له‌ ئه‌ڵمانیا و ئایدنهۆڤن له‌ هۆڵه‌ندا ده‌ستپێده‌کات.

ئه‌ندازیار تاهیر عه‌بدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى رایگه‌یاند: کۆمپانیایه‌کى گواستنه‌وه‌ى ئاسمانى به‌ نیازه‌ له‌ هه‌فته‌ى یه‌که‌مى ئه‌م مانگه‌وه‌ ده‌ستبکات به‌ گواستنه‌وه‌ى گه‌شتیاران به‌ هێڵى ڕاسته‌خۆ له‌ نێوان فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى و هه‌ردوو فڕۆکه‌خانه‌ى کۆڵن و ئایدهوڤن بۆ ئه‌ڵمانیاو هه‌فتانه‌ دوو گه‌شت رێکده‌خرێن.

به‌ زیادکردنى ئه‌و هێڵه‌، ژماره‌ى هێڵه‌ ڕاسته‌وخۆکانى فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى ده‌بێته‌ 11 هێڵى ڕاسته‌وخۆ که‌ ئه‌وانیش بریتین له‌ (تاران، ده‌وحه‌، دوبه‌ی، قاهیڕه‌، عه‌مان، به‌یروت، ئه‌ستنبوڵ، له‌نده‌ن، دۆسڵدۆرف له‌ ئه‌ڵمانیا) .