لیژنه‌ى بینینى مانگ له‌هه‌رێم : دووشه‌ممه‌ یه‌که‌م رۆژى مانگى ره‌مه‌زانه‌

جه‌ماوه‌رنیوز


لیژنه‌ى باڵاى بینینى مانگ له‌ وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف رایگه‌یاند، لیژنه‌ى باڵاى بینینى مانگ له‌ وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و کاروبارى ئایینى راشیگه‌یاند، له‌به‌ر نه‌بوونى به‌ڵگه‌ى پێویستى شه‌رعى ده‌رکه‌تووه‌ مانگ له‌ ئاسمانى هه‌رێمى کوردستاندا نه‌بینراوه‌ ،ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه‌ کردووه‌ که‌ سبه‌ى یه‌کشه‌ممه‌ 5-5-2019ته‌واوکارى مانگى شه‌عبانه‌ و رۆژى دووشه‌ممه‌ 6-5-2019 یه‌که‌م رۆژى مانگى ره‌مه‌زانه‌.

له‌لاى خۆشیه‌وه‌ دیوانى وه‌قفى سوننى عێراقیش رایگه‌یاند، رۆژى دووشه‌ممه‌ 6-5-2019 یه‌که‌م رۆژى مانگى ره‌مه‌زانه‌.

.

ئەلبوومی وێنەکان