له‌مانگى ره‌مه‌زاندا یه‌ک کاتژمێر ده‌وامى فه‌رمى که‌م ده‌کرێته‌وه‌

ئایار 05, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


سه‌فین موحسین دزه‌یی وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى مانگى ره‌مه‌زانى پیرۆز وێڕاى پیرۆزبایى له‌موسڵمانان رایگه‌یاند که‌ده‌وامى فه‌رمى له‌داموده‌زگاکانى حکومه‌ت یه‌ک کاتژمێر که‌م ده‌کرێته‌وه‌.

ئه‌مه‌ ده‌قى په‌یامه‌که‌یه‌ :

به‌بۆنه‌ى مانگى ڕه‌مه‌زانى پیرۆزه‌وه‌ گه‌رمترین پیرۆزبایى له‌ موسڵمانانى کوردستان وعیراق وجیهان ده‌که‌ین ، به‌هیواین ئه‌و مانگه‌ ببێته‌ مانگى برایه‌تى وته‌بایى وپته‌وترکردنى یه‌کڕیزی.

به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه‌ راى ده‌گه‌یه‌نین ده‌وامى فه‌رمى فه‌رمانبه‌رانى دام وده‌زگاکانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بۆ ماوه‌ى یه‌ک کاتژمێر که‌م ده‌کرێته‌وه‌ ، واتا له‌ 8 ى به‌یانى ده‌ست پێده‌کات تا کاتژمێر 2 ى دواى نیوه‌ڕۆ.

سه‌فین موحسین دزه‌یی
وته‌بێژى فه‌رمى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان
2019/5/5