به‌ڕێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود به‌شدارى له‌مه‌ڕاسیمى یادى شه‌هید مه‌حمود خانى دزڵى ده‌کات

جه‌ماوه‌رنیوز


رۆژى شه‌ممه‌ 4 ى ئایارى 2019 به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود به‌یاوه‌رى تێکۆشه‌رى دێرین حسێن خه‌لیفه‌ و حاکم پشکۆ تالب به‌شداریکرد له‌مه‌راسیمى یادى 100 ساڵه‌ى شه‌هیدى نه‌مر مه‌حمود خانى دزڵى .

له‌مه‌راسیمه‌که‌دا که‌ به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى خورماڵ و که‌سایه‌تى سیاسی و حکومى و رۆشنبیران و بنه‌ماڵه‌ى مه‌حمود خانى دزڵى ئاماده‌یى بوون له‌لایه‌ن یانه‌ى سیاچه‌مانه‌ى هه‌ورامانه‌وه‌ به‌ڕێوه‌چوو.

له‌مه‌راسیمێکدا تیشکخرایه‌ سه‌ر رۆڵى شه‌هید مه‌حمود خانى دزڵى له‌هاوکارى و پشتیوانى شۆرشى شێخ مه‌حمودى حه‌فیدى نه‌مرى و له‌100 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌شه‌ڕێکى قاره‌مانانه‌دا وه‌ک سه‌رکرده‌ى له‌شکرى هه‌ورامان روبه‌روى سوپاى داگیر کاربۆوه‌ که‌ئه‌وکات سوپاى ئینگلیز بوو بۆ پشتیوانى له‌حکومه‌تى شێخ مه‌حمود و شارى سلێمانى رزگار ده‌که‌ن .

هه‌رله‌مه‌راسیمه‌که‌دا به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود تاجه‌گوڵینه‌ى وه‌فاى له‌سه‌ر گڵکۆى شه‌هیدى نه‌مر مه‌حمود خانى دزڵى دانا .

ئەلبوومی وێنەکان