Error: No articles to display

له‌ سلێمانى کاکڵه‌ گوێز له‌ناوده‌برێت

ئاب 30, 2018
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کان ده‌ست به‌سه‌ر بڕێکی زۆر کاکڵه‌ گوێزدا ده‌گرن که‌ شیاوی خواردن و به‌کارهێنان نیه‌ و به‌فه‌رمانی قائیمقام له‌ناو ده‌برێت.
 
له‌ڕاگه‌یه‌نراویه‌کى لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى که‌ کۆپێکى بۆ جه‌ماوه‌رنیوز نێردراوه‌ تێدا هاتووه‌ له‌ئه‌نجامی سه‌ردانه‌ به‌رده‌وامه‌کانی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بۆ بازاڕ و شوێنه‌ گشتیه‌کان و پشکنینی ئه‌و کاڵاوشمه‌کانه‌ی له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه‌ به‌کار ده‌هێنرێت، ده‌رکه‌وتوه‌ له‌ کۆگای چه‌ره‌ساتی (کوردستانی گه‌وره‌) بڕێکی زۆر کاکڵه‌ گوێزی گوماناوی هه‌یة.
 
له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌که‌ ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ڕوو بڕی ئه‌و کاکڵه‌ گوێزه‌ی له‌ کۆگای چه‌ره‌ساتی کوردستانی گه‌وره‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ 4 سه‌د کارتۆنه‌، که‌ زیاتر له‌ 4 تۆن ده‌بێت، که‌ له‌وڵاتی ماڵدۆفیا هاورده‌ی عێراق و هه‌رێمی کوردستان کراوه‌ و نمونه‌که‌ی ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆپاراستنی ته‌ندروستی کراوه‌ بۆ پشکنین، وه‌ڵامه‌که‌شی به‌ شیاوی خواردن و به‌کارهێنان نیه‌، دراوه‌ته‌وه‌.